تەندروستی هەرێم لەبارەی ئەو کچەی دەوترێت "لە نەخۆشخانەیەک دەستبەسەرکراوە" ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەدواداچوون بۆ کێشەی ئەو نەخۆشە دەکەن کە گوایە بەهۆی نەدانی پارەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت دەستبەسەرکراوە". 

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەرونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردووە، سەبارەت بە هەواڵی ئەو نەخۆشەی كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری بۆكراوە و ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە گوایە لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر و ڕێگە نەدراوە دەربچێتە دەرەوە و كێشە بۆ نەخۆشەكە دروست کراوە، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردوە و بەدواداچونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش، لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەک ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و ڕای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.

ئەوەش هاتووە" جارێکی تر بە پێویستی دەزانین کەوا هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداربکەینەوە کەوا دەتوانن بۆ هەر گلەیی و داواکاری و سکاڵا و پێشنیارێک وەزارەتی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە لەڕێگەی سندوقەکانی سکاڵا لە هەر نەخۆشخانەیەک یان لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی هێڵەکانی گەرم بۆ بەدواداچون و پشکنین 07508169991 و 07714448100". 


PM:05:00:18/05/2021