زیندانییەکی خەڵکی ئورمیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە لە ژێر ئەشکەنجەداندا گیانی لە دەستدا.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤی هەنگاو، شەوی رابردوو ١٧ی ئایار، بەندکراوێک بە ناوی ئەمیر رەزایی، خەڵکی ئورمیە بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەهۆش چوو و دوای گواستنەوەی بۆ بهشی تهندروستی بەندیخانە گیانی لە دەستدا.
لەو بڵاوکراوەی هەنگاودا هاتووە " ئەمیر رەزایی، ١٠ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماده هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و لە بەندی ١٤ی بەندیخانەی ئورمیە راگیرابوو".
هەروەها هاتووە "بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، ئەمیر رەزایی ڕۆژی یەکشەممە دوای تێکهەڵچوونێکی نێوان بەندکراوانی بەندی ١٤ بۆ بەندی کەرەنتینە گوازراوەتەوە و لەوێ لەلایەن چوار کەس لە هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە دراوە".