ئەمڕۆ پێنج شەممە تیمی پارێزه‌رانی حوکمدراوانی بادینان دوایین تانه‌ی خۆیان لە بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه دا کە شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج گیراوی بادینان پەسەندکردبوو.
به‌شدار حه‌سه‌ن سەرۆکی تیمی پارێزه‌رانی كه‌یسی سزادراوانی بادینان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند " تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان دوا تانه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت بە بڕیاری دادگا لەبارەی سزای سزادراوانی بادینان پێشكه‌شی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم کرد".
ئەو پارێزەرە وتیشی" ئومێد هەیە به‌هۆی فشارە ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانەوە بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندی سزادراوانی بادینان كۆتایی پێ بێت."
٢٨ ی نیسان دادگای پێداچوونەوەی هەرێم شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج گیراوی بادینان کە رۆژنامەنووس و چالاکوانن پەسەند کرد.