سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم پێشوازی له پارێزه‌رانی كه‌یسی ژماره‌یه‌ك حوکمدراوان كرد و لائحه‌ی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وەی دەستگیرکراوانی ناوچەی بادینانی وەرگرت.
بەشی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم پێشوازی كرد له پارێزه‌رانی كه‌یسی ژماره‌یه‌ك حوکمدراوان كه پێش ماوه‌یه‌ك له دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر، حوكمدراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، له دانیشتنه‌كه‌دا، پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه لائیحه‌یه‌كی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یان (لائحه التصحیح القرار التمییزی) پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد و داوایان كرد به پێی رێكاره یاساییه‌كان ئه‌و لائیحه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه كاری پێویستی بۆ بكرێت.
لای خۆشیەوە سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند" كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌رگای كراوه‌یه بۆ پارێزه‌ران و ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان چه‌سپاندنی یاسا و دادپه‌روه‌رییه".
هاوکات لە دوای وه‌رگرتنی لائیحه‌ی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه له پارێزه‌ران، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وتی" كه ئه‌و لائیحه‌یه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی تایبه‌تمه‌نمدی دادگای پێداچوونه‌وه ده‌كرێت و وه‌ك هه‌موو كه‌یسێكی دیكه به پێی رێكار‌و میكانیزمه یاساییه‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها داواشی كرد پارێزه‌ران كه به (دادوه‌ریی وه‌ستاو يان قضاء الواقف) ناسراون، رۆڵی خۆیان بگێڕن له كاركردنی پیشه‌ییانه و لە چوارچێوەی یاساكان، به شێوه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان بپارێزرێت و تێكه‌ڵ به بابه‌ته سیاسیه‌كان نه‌كرێن و له راگه‌یاندنیش مامه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌ییانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه‌دا بكرێت.