ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستانی بڵاوکردەوە.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهی هەرێم ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، پێشبینى دەکرێت سبەینێ شەممە بەرزترین پلەکانى گەرما نزێک بێت یاخود کەمێک دابەزێت بە بەراورد بە بەرزترین پلەکانى گەرمى تۆمارکراوى ئەمڕۆ.
کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ئایار پلەکانى گەرما (٢-٤) پلە دادەبەزێت بە بەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ".