کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کوژرا

هاشم مەشهەدانی کاندیدی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە شاری بەغداد بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی و ململانێی نێوان کوتلە سیاسییەکان کوژرا. 

لەمبارەیەوە خەمیس خەنجەر سەرۆکی  هاوپەیمانی عەزم هاوکات یەکێکە لەسیاسەتمەدارە سوننەکانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" تیرۆرکردنی هاشم مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم لە نێو شاری بەغدا، نامەیەکی ترسناکە".

ئاشکراشیکرد، روداوەکە ئاماژەیە بۆ گرنگی پاراستنی کاری دیموکراسی و خاوەن بیر و بۆچون و چالاکی جەماوەری لە عیراق و پاراستنیان لە تیرۆرستان و هەڵگرانی چەکی بێ مۆڵەت و دەرچوو لەیاسا.

بڕیاره رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت، دەبێت سێ رۆژ پێش ئەو وادەیە پەرلەمانی عیراق خۆی هەڵبووەشێنێتەوە.


PM:01:04:22/05/2021