سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەسەر موڵکی شارەکە دەدرێت بە دادگا

پەرلەمانتارێکی کوردستان سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەسەر گۆڕینی رەگەزی زەوی باخ و قوتابخانە بە پرۆژەی بازرگانی دەداتە دادگا.

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت" داگیرکاری بەم ئەندازەیە! بەبڕیاری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕەگەزی زەویەکانی ١٦٥ و ٢١٤ و ٢١٥ و ٢٣٢ ی کەرتی (٢)ی قڕگەو بەشێک لە زەوی ژمارە ٢٩ کەرتی (٥) ھوانەی لە سەوزاییەوە گۆڕیوە بۆ گەنجینە! کە ڕووبەرێکی گەورەی شاری ٢٠٢٠ ەو لە نەخشەدا بۆ سەوزایی دانراوە، کە شارێکی گەورەی ھاوچەرخی سلێمانی لە سەر ڕووبەری ٢٢ ھەزار دۆنم".

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " سەر شەقامی شەست مەتری، نزیک نەخۆشخانەی شارو بەدیاریکراوی بەرامبەر پرۆژەی گاردن ستی.. ئامادەکاری و پشکنینی جیۆلۆجی زەویەکەیان کردوە بۆ ئەوەی بیکەن بە شوقە و بینای بازرگانی!!".

هەروەها باس لەوەش دەکات "بەپێی یاداشتێکی دانیشتوانی گەڕەکی شێخان( مەڵکەنی - دەباشان) بۆ من ھاتوە، "لە ئێستادا لەلایەن کۆمەڵێک کەس خەریکی مەسح و پشکنینی زەویەکەن و دەیانەوێت دەستبکەن بە ھەڵکۆڵین بۆ ئەوەی شوێنی قوتابخانەو خزمەتگوزاری کە لە وێنەکدا ھاتوە بکرێتە بینای بازرگانی". 

پاش بەدواداچونم دەرکەوت زانیاری دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ڕاستەو دۆسیەکەمان بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی دیکە ناردوە".

لە کۆتاییدا عەلی حەمە ساڵح دەڵێت " ھەر بەرپرسێک لەو ھەر ئاستتێکدا بێت و لە پشت ئەم داگیرکاریە بێت دەیدەینە دادگا.. رای گشتیشی لێ ئاگادار دەکەینەوە".

دوای ٢٠ ساڵ لەبەسەرچوونی هەڵبژاردنی شارەوانی سلێمانی مانگی رابردوو بە دامەزراندن یەکێتی و حیزبەکانی تر بەبێ هیچ هەڵبژاردنێک شارەوانییەکی نوێیان دەستنیشان کرد.



PM:01:04:27/05/2021