بارزانی و کیری ٧ خوولەک بەتەنها یەکیان بینیوە

لە سەردانەکی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هەرێم بازرانی ماوەی ٧ خوولەک بەتەنها کیری بینیووە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە سپی میدیای راگەیاند کە جگە لەو کۆبوونەوە گشتییەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردە کوردەکان سازیکرد، بۆ ماوەی ٧ خوولەکیش بەتەنها لەگەڵ بارزانی کۆبۆتەوە.
سەرچاوەکەی سپی باسی لەوەکرد کە تائێستا بەتەواوی نازانرێت ئەو کۆبوونەوە ٧ خولەکی یە چی تیا باسکراوە، بەڵام چاودێران پێیانوایە کە بارزانی بە کیری وتبێت "ئەگەر مالکی لانەبەن ئەوا ئێمە سەربەخۆیی رادەگەیەنین".
ئەوەی لەمیدیا کوردی و جیهانییەکانیش راگەیەنراوە بارزانی باسێکی درێژی قەیرانی عێراق و دەوری نێگەتیڤی ئیدارەکردنی مالکی کردووە تا کار گەیشتووە بەم بارودۆخە قەیراناوییە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ئەوەی جێگای سەرنج بووە لەقسەکانی کێری، بەدوورو نزیک باسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی نەکردووە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، نە بەباش نە بەخراپ.
کیری بەناوی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە داوای لەسەرکردە کوردەکان کردووە کە ئەبێت دژی تیرۆر بجەنگن.
هەروەها لەگەڵ سەرکردە کوردەکان باسی لە حکومەتێکی بنکە فراوان کردووە کە هەموو پێکهاتەکان بگرێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد کە پێشوازینەکردنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سپاردنی ئەو کارە بە د. فواد حسێن و فەلاح مستەفا کە پێشوازی بکەن لە فرۆکەخانەی هەولێر، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سەرکردایەتی کورد رازی نەبووە لەو قسانەی کە کیری لەبەغدا کردنی سەبارەت بە حوکمی مالکی.



PM:10:49:25/06/2014