بەشار ئەسەد بە سەرۆکی سووریا هەڵبژێردرایەوە

جارێکی دیکە بەشار ئەسەد بە سەرۆکی سووریا هەڵبژێردرایەوە، کە رێژەی زیاتر لە ٩٥٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

حەمودە سەباغ، سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" ئەمشەو پێنج شەممە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا راگەیێندرا و بەپێی ئەنجامەکان، بەشار ئەسەد بۆ چوارەم جار سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە، کە ڕێژەی ٩٥٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە". 

بەبێ بەشداریکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و ئەو ناوچانەی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە کۆنتڕۆڵکراون، دوێنێ چوارشەممە ٢٦ی ئایار پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا بەڕێوەچوو، لەهەڵبژاردنەکە سێ کەس لەنێویشیاندا بەشار ئەسەد، خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری سوریا هەڵبژارد و بەگوێرەی ئەنجامەکانیش، ئەسەد ١٣ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار و ٨٦٠ دەنگی لە هەڵبژاردنەکەدا بەدەستهێنا. 

بەشار ئەسەد لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٥، بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠٠٠دا پاش مردنی باوکی، حافز ئەسەد، پۆستی سەرۆک کۆماری سووریای وەرگرتووە.


PM:11:56:27/05/2021