بێژەرێکی کەناڵی BBC دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا گیان لەدەستدەدات

بێژەری دیاری ناسراوی کەناڵیBBC  کە ناوی لیزا شۆیە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئسترازینیکا تووشی جەڵتەی خوێن دەبێت و گیان لە دەستدەدات.

  ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە خێزانەکەی لیزا شۆی ٤٤ ساڵ کە لە ٢٠١٥ ەوە لە  BBCکاردەکات، دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە بە هەفتەیەک تووشی سەرئێشەیەکی بەهێز بووەو هەستی بە هیلاکی و نەخۆشیەکی توند کردووە، هەفتەی پێشوو براوەتە نەخۆشخانەی " رویاڵ فیکتۆریا " لە نیو کاسڵ ، دوای ئەوە تووشی جەڵتەو بەربوونی خوێن بووە. 

دەستەی سەلامەتی داودەرمان لە وڵاتی بەریتانیا ئەم مانگە رایگەیاند کە بۆ ئەو کەسانەی لەخوار ٤٠ ساڵەوەن ئەلتەرنتایڤێکی تریان پێدەدرێت لە بری ئیسترازینکا، لەبەرئەوەی بۆتە رووداوی چەند حاڵەتێکی جەڵتە لەوانەی کەوەریان گرتووە. 



AM:10:23:28/05/2021