فەرەنساو سویسرا سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو




لە کۆتا یارییاندا لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە کۆمەڵەی شەشەمی مۆندیالی ٢٠١٤  دوو یاری لە یەک کاتدا ئەنجام درا،
لە یەکەم یاریدا فەرنسای پێشەنگ ، لە یاریگای { ماراکانا} ڕوبەروی ئیکوادۆر بوەوە ، هەردوو هەڵبژاردە بە درێژای هەردوو گێمی یاریەکە نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و یاریەکەشیان بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ بە کۆتا هات .

لە یاریەکەدا ئەنتۆنیۆ ڤالەنسیا  لە ئیکوادۆر لە خولەکی ٥٠ بە کاردی سوور کرایە دەرەوە
بەم ئەنجامە فەرەنسا بە حەوت خاڵ بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزەو لەوێشدا روبەڕوی نەیجیریا دەبێتەوەو ئیکوادۆریش ماڵئاوای لە مۆندیال کرد.

لە یارییەکی تردا کە هاوکات ئەنجام دەدرا لە یاریگای { ئەرینا دی ئەمازۆنیا} هەردوو هەڵبژاردەی سویسراو هۆندۆراس روبەروی یەک بونەوەو سویسریەکان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەکەیان بە سوودی خۆیان بە کۆتا هێناو بە دووەمی کۆمەڵەکەیان هاوشانی فەرەنسا سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو ، لەو قۆناغەیشدا روبەڕوی ئەرجەنتین دەبنەوە.
سێ گۆڵەکەی سویسرا {شاکیری} لە خولەکەکانی  ٦ -٣١ – ٧١  دا تۆماری کرد.

ئا/ شاهۆ فایق  



AM:01:02:26/06/2014