وەزیری بەرگری عێراق: دەستگیرکردنی قاسم موسلح هەڵەبوو


وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند " دەستگیرکردنی قاسم موسلیح کارێکی هەڵەبوو، هەروەها هۆشداری دەدات لە دوو بارەبوونەوەی نمایشی سەربازی لە بەغدا.

جومعە عناد وەزیری بەرگری عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە و هۆشداری داوە لە دووبارەبوونەوەی نمایشی سەربازی لە ناوەڕاستی بەغدادا کە بەهۆی دەستگیرکردنی قاسم موسلیحەوە هاتە ئاراوە، هاوکاتی وتیشی " دەستگیرکردنی ئەو فەرماندەیە کارێکی هەڵەبوو"، هاوکات رەتیشیکردەوە ئازاد کرابێت.
  
وەزیری بەرگری عێراق دەشڵێت " باشتربوو کە بەرپرسێکی حەشد لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، یان لەگەڵ مندا بۆ چارەسەکردنی کێشەکە کۆبووینایەتەوە".

وەزیری بەرگری دەشڵێت " نابێت بێدەنگی دەوڵەت لە هەندێک حاڵەتدا بە بێ دەسەڵاتی ناوزەدبکرێت، بەڵکو هەمیشە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی جەخت لەسەر نەڕژانی خوێن و بەرژەوەندی گشتی دەکاتەوە، بۆ ئەوەی نەگات بە حاڵەتی شەڕ لە نێوان سووپاو حەشدی شەعبیدا".

رۆژی چوار شەممە هێزە ئەمنییەکانی بە تۆمەتی کووشتنی خۆپیشاندەران و هێرشکردنە سەر هێزە عێراقییەکان و ئەمەریکیەکان دەستگیر کرا، هەمان شەو حەشدی شەعبی دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان کۆنترۆڵکرد، تا ئێستا یەکلای نەبۆتەوە قاسم موسڵح دەستگیرکراوە، یان ئازادە.
 



PM:06:13:29/05/2021