سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری کشتوکاڵی عێراق لەسەر پرسی بەرهەمی جوتیاران کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق کرد و هەردوولا لەسەر وەرگرتنی بڕی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوە. 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵی کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کراوە، بەتایبەتی دەربارەی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خواروی عێراق بەڕوی بەروبوم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی یەکتر.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی وەرگرتنی بڕی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵی کە ساڵانە دیاری دەکرێت و پێدانی بڕوانامەی زانستی بە بەروبوم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێم،  تاوتوێ کراون.


PM:05:31:30/05/2021