وێنە و ڤیدیۆ.. شڤان و هاوسەرەکەی بەشێوەیەکی جیاواز یادی هاوسەرگیرییەکەیان کردەوە

پێشکەشکاری ناسراوی کورد شڤان حەکیم ئاغا و چیای هاوسەری بەشێوەیەکی شێوە جیاواز ساڵیادی هاوسەرگیرییەکەیان کردەوە.

لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام شڤان نوێترین ڤیدیۆ و وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بەناوی چیا لە ساڵیادی هاوسەرگیرییەکەیان بڵاوکردەوە، وەک دەردەکەوێت لەوێنەو گرتە ڤیدیۆکەدا هەردووکیان بەشێوەیەکی زۆر جیاواز و تایبەت دەرکەوتوون و بۆتە جێی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

شڤان، لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی نێت تیڤی، بەڵام ماوەیەی زیاتر لە چەند ساڵێکە هیچ دەرنەکەوتووە لەشاشە.


PM:11:44:31/05/2021