سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: ململانی نائەخلاقیەکانی پارتی و یەکێتی وایکردوە موچە دواکەوێت


سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێیوایە پارەی تەواو حازرە بۆ مووچە، بەڵام ئەو دەڵێت" ململانی نائەخلاقیەکانی پارتی و یەکێتی لە حکومەت و لەناو پەرلەمان وایکردوە کە موچە دواکەوێت."

د. کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " نزیکەی ھەفتەیەکە پارەی تەواوی مووچە حازربوە بۆئەوەی دابەشبکرێت، بەڵام سیناریۆ و ململانی نائەخلاقیەکانی پارتی و یەکێتی لە حکومەت و لەناو پەرلەمان وایکردوە کە موچە دواکەوێت."

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، " خوای گەورە و خەڵکیش شاھیدی ھەڵوێستەکانی رابردوومانن لەناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان، تەنھا لەساڵی  2020دا سێ خۆپیشاندانی گەورەمان دژی بڕینی موچە و دزی و ناعەدالەتی ئەنجامدا، ئێستاش خەریکی ئامادەکارین بۆ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری وە پێویستە هەموان لەگەلمان بن و پشتیوانمان بن بۆ داواکردنی مافی خۆیان (پێکەوە لەگەل خەلک و گروپ و لایەنە نارازیەکان)."
 
مانگەکانی پێشوو لە ٢٥ ی هەموو مانگێکەوە بە لێبڕینی ٢١% مووچە لە پێنج رۆژدا دابەشدەکرا، بەڵام ئەم مانگە حکومەتی سێ قۆڵی پارتی و یەکێتی و گۆڕان زۆر خاون لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاردا و وا سبەی ٢ی حوزەیرانە، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو وەزارەت و دامەزراوە مووچەیان وەرنەگرتووە.



PM:08:28:01/06/2021