ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق" دەڵێت " مسته‌فا كازمی گرت و به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه حكومه‌ته‌كه‌ی دوژمنایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات".
قەیس خەزعەلی ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق" له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "العهد"ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌كه‌ی"ئێمه پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نبار و كه‌ربه‌لای حه‌شدی شه‌عبی، قاسم موسڵیح ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌ر چوارچێوه یاساییه‌كانی".
خەعەلی دەشڵێت " تۆمه‌ته‌كان سه‌ره‌تا ئاراسته‌ی عه‌لی موسڵیح، برای قاسم موسڵیح كرابوون، به‌ڵام به "قودره‌تی قادر" و به هۆی ده‌ستوه‌ردانی ناوچه‌یی له ناو كه‌ربه‌لاوه، تۆمه‌ته‌كان گۆڕان و درانه پاڵ قاسم موسڵیح".
ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی دەشڵێت " له رووی كات و له رووی چۆنێتی ده‌ستگیركردنییه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت رووداوه‌كه به ئامانجگرتنێكی سیاسییه".
" كه‌سێك ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران مانای وا نییه ئیدی مه‌عسوومه و هه‌ڵه ناكات و ئیدی بووه‌ته ده‌وڵه‌ت و یاسا. ئه‌گه‌ر به‌و لۆژیكه كار بكه‌ین، ده‌روازیه‌كی گه‌وره و بوارێكی فراوان به رووماندا ده‌كرێته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دیكتاتۆری و ده‌وڵه‌تی پۆلیسی".
( خەزعەلی دەڵێت).
ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق"وتیشی " له رووی میدیاییه‌وه هه‌نگاوه‌كانی كازمی و ئه‌وه‌ی لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پارێزگاریكردنه له حه‌شد به راستیی، به‌ڵام دوژمنایه‌تی نێوان حه‌شد و كازمی له یه‌ك لایه‌نه‌وه‌یه، ئه‌ویش ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیرانه و دوژمنایه‌تی حه‌شد ده‌كات. چونكه حه‌شد دژایه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌كات و سه‌رۆك وه‌زیرانیش پشتیوانی له مانه‌وه‌یان ده‌كات".