هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت" شەقامی تاسلوجە بۆ شاری سلێمانی و سایدی هاتن بۆناو شار داخراوە".

ئەمشەو چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە شەقامی بازگەی تاسڵوجە بۆ سلێمانی سایدی ھاتن بۆ ناو شار بەھۆی رووداوێكی ھاتوچۆوە بەربەستكراوە و ھەردوو ئاراستەكە چووەتە سایدی بەرامبەر.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات خێراییەکانیان کەمبکەنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمرۆ لە نزیک بازگەی تاسڵوجە و لەسەر ڕێگەی نێوان سلێمانی - بازیان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر هاتووچۆ لە شەقامەکەدا وەستا و تائێستاش نەتوانراوە ئۆتۆمبێلەکە لەسەر شەقامەکە لابدرێت. 


PM:09:10:02/06/2021