بەهۆی دواکەتنی مووچە ئەندامێکی داواکاری گشتی هەرێم داوای پێکهێنانی لیژنە دەکات

ئه‌ندامێکی داواكاری گشتی لە نوسراوێکدا داواى پێکهێنانى لیژنەیەک لە سه‌رۆكی داواكاری گشتی دەکات سەبارەت بە دواکەوتنى مووچە و نەگەڕاندنەوەى داهاتەکان.

د. محمد علی رێکانی ئەندامى داواکارى گشتى هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى کردوە دەڵێت" بەدواداچون و سكاڵا داوا لە بەرێزتان دەکەم وەک ئەرکی پیرۆزی خۆتان بە پێی ماددەى (١) برگەى (يەكەم) لە یاسای داواکاری گشتی ژمارە ١٥٩ ی سالی ١٩٧٩ کە پاراستنی سامانی گشتی هەرێمی کوردستانە، و ماددەى (٢) برگەى (یەکەم) کە تۆمارکردنی سکالای گشتی یە کاتێک مافی گشتی پێشێل دەکریت، هەروەها بەپێ ی ئەوەی کە داواکاری گشتی نوێنەرایەتی کۆمەڵگا و مافی گشتی دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو، لێژنەیەک لە (٣) داواکاری گشتی پێک بهێنرێت بۆبەدواداچونی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، کە سەرەرای ئەوەى (٢١% ) مووچە دەبرێت لە کاتی خۆیشی نادرێت کە (٣٠) رۆژ جارێکە هەروەک بەرپرسانی حکومەتی هەرێم چەند جار دوبارەیان کردۆتەوە.

دەقی یاداشتەکە:

PM:11:10:02/06/2021