ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی دهۆک کەوتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی شنگال لە کۆمەڵگەی شاریای دهۆک کەوتەوە. 

رائید بێوار عەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی شاری دهۆک لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" پاشنیوه‌رۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە کامپی ئاوارەکانی شەنگال لە کۆمەڵگەی شاریای دهۆک کەوتەوە و زیاتر لە ١٠٠ خێمە سوتان و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە". 

لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەدان، بەڵام هۆکاری روودانی کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە و لیژنەیەک پێکهێنراوە و بەدواداچوونی زیاتر لەسەر رووداوەکە دەکرێت. 


PM:03:20:04/06/2021