دینا وێنە و ڤیدیۆی رۆژی هاوسەرگیرییەکەی بۆ یەکەم جار بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد دینا ڤیدیۆیەکی رۆژی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام خانمە هونەرمەند دینا تازەترین ڤیدیۆی خۆی لەڕۆژی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوكردووەتەوە كە بە شێوەیەكی زۆر رۆمانسی دەركەوتووە و زۆرێك لە هەوادارانی سەرسامییان بە جوانییەکەی دەربڕیوە.

دینا، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە ئەڵقەی دەسگیرانداری گۆرییەوە.


PM:06:34:05/06/2021