کۆنگرەی نەتەوەی کورد ( ک.ن.ک) لە بارەی شەڕی چیای مەتین داوا دەکات" ئه‌ركی هه‌ر گرنگ و بەپەلە ئه‌وه‌یه رێگه‌نه‌درێت كێشه‌كه گه‌وره‌تر بكرێت و ببێته هۆكاری شه‌ڕێكی ناوخۆیی".
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (ك.ن.ك) رایگه‌یاندوه" زیاتر له 40 رۆژه له‌شاخی مه‌تینا و ناوچه‌كانی دوروبه‌ری، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان سوڵای توركیا و گه‌ریلاكانی هه‌ڵه‌گه‌دا به‌رده‌وامه، ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه ئاشكران، سوپای توركیا، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و دێ و دێهات و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌شی كردوه‌ته ئامانجی شه‌ڕه‌كه‌ی خۆی و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هه‌موو ناوچه‌كه داگیر بكات، هه‌تا ئێستا ٢٢ گوندی كورد‌و كلدانیان چۆڵكراون و زه‌وی و باخه‌كانی خه‌ڵك و دارستانی ناوچه‌كه سوتێنراون. زیاتر له 1500 كه‌سی خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه ئاواره بوون".
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورستان باس لەوەش دەکات " ئه‌ركی هه‌ر گرنگ و بەپەلە ئه‌وه‌یه رێگه‌نه‌درێت كێشه‌كه گه‌وره‌تر بكرێت و ببێته هۆكاری شه‌ڕێكی ناوخۆیی، گه‌لی كوردستان و دۆستانی كورد به هه‌ستیارییه‌وه له دۆخه‌كه ئه‌ڕوانن، پێویسته به هه‌موو شێوازێك هه‌وڵ بده‌ین گرژیه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بن".
هەروەها هاتووە " فراوانبوونی رووداوه‌كه دڵی خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانی دۆزه‌كه‌ی ئه‌سووتێنێت و دڵی نه‌یارانی خۆش ده‌كات و ڵێویسته هه‌موو كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزه كوردستانییه‌كان له رێگای دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، نزیكه‌ی ساڵێكه ئێمه له هه‌وڵی ئاشتی و دیالۆگی ناوخۆییداین. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و یه‌كێتی ڵه‌رله‌مانتارانی كوردستان و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی كوردستانیی، كۆمیته‌یه‌كی دیالۆگی ناوخۆییان ڵێكهێناو كه‌وتنه هه‌وڵدان و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامن".
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان داوا له پارتی و پەکەکە دەکات كه كێشه‌كه به رێگای دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو هێزو كه‌سایه‌تییه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین له‌و بواره‌دا به هه‌ڵوێست بن و رۆڵێكی ئه‌رێنی ببینن".