وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: لە هەرێمەوە مریشکی تورکی تووشبوو بە ئەنفلۆنزا گواستراوەتەوە عێراق

 
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت " چەند شاحینەیەک لەتورکیاوە هاتون و بەناو خاکی هەرێمدا تێپەڕیون کە ژمارەیەکیان هەڵگری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بون و گوازراونەتەوە بۆ کێڵگەکانی پەلەوەر لەچەند پارێزگایەک".
 
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق شەممە ٥ ی حوزەیران رایگەیاند " ژمارەیەک شاحینەی مریشکی سپی لەتورکیاوە هاتوە و بەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕیوە کە هەڵگری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەبون و گوازراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی بەسرە و ئەنبار".

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت دوای ئاشکرابوونیئەو مریشکانە بە تەواوی لە کێڵگەکانی بەسرە و شوێنەکانی دیکەش لەناوبراون بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

وەزارەتی کشتوکاڵ دڵنیانی دەدات لەئێستادا دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە و هیچ مەترسییەک لەئارادا نییە، بەڵام پێوەیستە هۆشیارانە هەنگاوبنێن بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی.
 
لەمیانی سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان، محەمەد خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ ئەوبابەتەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێکردوە. (وەک وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە).



PM:10:52:05/06/2021