وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی دیارکرد

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیارانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌لایه‌ن عیراق، له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (3750) لە ڕێکەوتی 6-6-2021  دەرچووە، بەپێی رێکەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیا و وەزارەتی کشتوکاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریکراوە.

به‌گوێره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ یه‌ك ته‌ن گه‌نمی پله‌ یه‌ك به‌ 475 هه‌زار دینار و یه‌ك ته‌ن گه‌نمی پله‌ دوو به‌ 400 هه‌زار دینار و یه‌ك ته‌ن گه‌نمی پله‌ سێ به‌ 325 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.

دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ:


PM:05:16:06/06/2021