وێنە.. ساز ئاسۆ جیاواز دەردەکەوێت

خانمە میدیاکار و فاسیۆن، ساز ئاسۆ لە رێگای چەند وێنەیەکی نوێوە جیاواز دەردەکەوێت.

ساز ئاسۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بە بەرگی سەوزەوە بڵاوکردۆتەوە کە زۆر کەم ئەم رەنگەی پۆشیووە، بەڵام جیاواز دەرکەوتووەو بە ستایڵێکی نێوە خۆی نمایش کردووە.

ساز ئاسۆ، لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، بەشی بزنسی زانکۆی ئەمریکی تەواو کردووە، لە چەند دەزگایەکی جیاوازی ڕاگەیاندن کاری کردووە، یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی "ئێن ئاڕتی"، هاوکات ماوەیەک پێش ئێستا یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی کورد ماکس کە بەرنامەی "ڕازی ساز"ی پێشکەش دەکرد.



PM:09:06:06/06/2021