وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند" چەند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گومانلێكراوی نه‌خۆشی کەڕووی رەش ھەبووە، بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوه".
د. سامان بەرزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هەرێم لە لیدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " تاقیگەکانی ھەرێمی کوردستان توانای دەستنیشانکردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان ھەیە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ ھەموو گومانلێکراوه‌كان دەکرێت".
هەروەها وتیشی " هاووڵاتییان دڵنیاش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و نه‌خۆشییه هیچ مه‌ترسییه‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی نییه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه نییه و له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ناگوازرێته‌وه.
هه‌روه‌ها دەشڵێت" هۆكاری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به سیسته‌می به‌رگری له‌شی كه‌سی تووشبووه‌وه هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كاریگه‌رییه لابه‌لاكانی په‌تای كۆرۆناوه نییه".
سامان بەرنجی لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت "باری تەندروستی ھێشتا لە مەترسیداییە و ڤایرۆسەکە لە بڵاوبوونەوەیە و پێویستە رێكاره خۆپارێزییەکان زیاتر بکرێن".
د. سامان بەرزنجی باس لەوەش دەکات کە ئەوان بەردەوامن لە دەستخستی ڤاکسین و له پێدانیشیان به هاووڵاتییان به‌رده‌وام ده‌بن، تا ئاستی پێدانه‌كه ده‌گاته ئاستی ستانداردی داواكراوی جیهانی.