سەلیم شوشکەیی لەسەر دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلەکەى هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلەکەى هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" ئێمە لەبەغدا دوو پاسەوانمان لەلەلایەن کۆمەڵ بۆ دیاری کراوە کۆی پاسەوانەکانی دیکە لەدامو دەزگاکای کۆمەڵ دەوام دەکەن".

سەلم شوشکەیی ئەمشەو لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" ئێمە وەک پەڕلەمانتارانی کۆمەڵی دادگەری لەبەغدا دوو پاسەوانمان لەلەلایەن کۆمەڵ بۆ دیاری کراوە کۆی پاسەوانەکانی دیکە لەدامو دەزگاکای کۆمەڵ دەوام دەکەن پارەکەش دەگێڕینەوە بۆ کۆمەڵ  تەنیا ئەو بڕە پارەی وەری دەگرین کەکۆمەڵ بۆی دیاری کردوین".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو برادەرەی کەناوی هیمداد عزیزە زیاتر لە حەوت ساڵە هات و هاواریەتی گوایە  ملێۆنێک و هەشت سەد هەزاری لای ئێمەیە بەڵام ڕاستیەکەی ئەو بڕەپارەیە بۆ کۆمەڵی دادگەری گەڕاوەتەوە وەک تێکڕای پاسەوانەکانی دیکە دوای ئەوەی ڕوون بۆوە کەناوبراو دووموچەی هەیە موچەکەی بڕاو کەسێکی دیکەی لەشوێن دانرا. 


PM:08:07:09/06/2021