گەنجێک لە پارێزگای هەڵەبجە کوژرا

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بە چەقۆ کوژرا". 

مقدم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ  بەناوی  (م ک ک) پیشەی کاسب دانیشتوی  پارێزگای هەڵەبجە لە گەڕەکی شارەوانی بەچەقۆ لەلایەن کەسێکی تر بەناوی(ڕ ع ت) تەمەن ٢٨ ساڵ پیشە پێشمەرگە کوژرا".

وتیشی" هۆکاری ڕووداوەکە دروستبوونی دەمەقاڵێ بووە لە نێوان ئەو گەنجە و تۆمەتبارەکەدا، لە ئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی  هەڵەبجە کراوە".

ئاشکراشیکرد، تومەتبارەکە بەپێی مادەی یاسای ٤٠٥ بەندکراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پولیسی شەهید سەرکار  ڕێکخراوە.


PM:10:52:09/06/2021