له‌دوای مووشه‌كبارانكردنی به‌له‌د، بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد بۆردومان كرا
کەمێک پێش ئێستا بنكه‌ی سه‌ربازیی ڤیكتۆریا سه‌ربه هێزه‌كانی هاوپەیمانان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد لەڕێگەی مووشەکەوە کرایە ئامانج.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمشەو لە دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، بنكه‌ی سه‌ربازیی ڤیكتۆریا سه‌ربه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی به‌غداد لەڕێگەی مووشەکەوە کرایە ئامانج.
جێی باسە، ئەمشەو ٩ی حوزەیران ژمارەیەک موشەک لە سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین کرا، کە بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە.
PM:11:33:09/06/2021