" پارتی سێ لێپرسراوی ڕۆژئاوای كوردستانی لە هەولێر دەستگیركرد "

هێزەکانی پارتی سێ نوێنەری پەیەدە، و خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، دەستگیر کرد.

ماڵپەڕی ڕۆژنیوز لە زاری نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ مستەفا عوسمان، نوێنەری پێوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، کاتژمێر ٣:٠٠ی بەیانی چووبوون بۆ فڕۆکە خانەی هەولێر بە مەبەستی پێشوازی کردن لە میوانێکیان، کە لە فڕۆکەخانە لە لایەن هێزەکانی پارتییەوە ئەم سێ کەسە دەستگیر کراون".

ڕوونیشیكردەوە، كە هیچ شتێکیان لەسەر هۆكاری دەستگیركردنەكە پێ ڕانەگەێنراوە. 


PM:01:26:10/06/2021