سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی په‌یامێكی له‌باره‌ی داگیركردنی موسڵ و شكستی هێزه ئه‌منیه‌كان بڵاوكرده‌وه و ڕایدەگەیەنێت" عێراقیه‌كان هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نیه جگه له‌وه‌ی یه‌كڕیز و یه‌كگرتووبن".
مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگەیاند" له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له ساڵی ٢٠١٤ عێراق نشوستێكی بینی كه گه‌له‌كه‌مان به‌یه‌كگرتووی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌دا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه عێراقییه‌كان هیچ بژارده‌یه‌كی تریان نییه جگه له‌وه‌ی كه یه‌كڕیز و یه‌كگرتو بن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، له پێناو بنیادنانی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیدا، دابه‌شبون و په‌رتبونی ده‌نگه‌كانیان، ئه‌نجامی مه‌ترسیداری بۆ عێراق و ته‌نانه‌ت جیهانی هه‌یه.