وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا تووشبوون بە پەتایی كۆرۆنا بەرەو هێڵێكی ئاسۆیی دەڕوات، بەڵام ئەوە بە مانای نەمانی ڤایرۆسەکە نییە و دەبێت لە خۆپاراستن بەردەوامبین".
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" خۆشبەختانە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان كۆرۆنا بەرە و کەمبوونەوە دەچێت، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت كە كۆرۆنا بوونی نەماوە، بەڵكو ڕۆژانە توشبوون و مرد هەیە و دەبێت لە خۆپاراستن بەردەوامبین و هاوڵاتیان ڤاکسین وەربگرن".
لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا وەزیری تەندروستی هەرێم باسی لەوەکرد، پێدانی ڤاکسین بەردەوامە و ھەوڵدەدەین جۆری زیاتری ڤاکسین بھێنین و بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین زیادبکەین.