تەندروستی سلێمانی: کەسێک بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١ تووشبووی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی ئەمشەو تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە ١٤ تووشبوو لە ژێر ئامێری cpap دان، هەروەها ٢٠ تووشبوو لە ژێر چاودێری چڕدان.

تەندروستی سلێمانی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ٩٤ تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون، ٩ تووشبووی نوێ تۆمار کراون، ١٤ تووشبووش لە نەخۆشخانە دەرچوون و چاکبوونەتەوە.





AM:12:14:15/06/2021