لەسەر گرانیی نرخی بەنزین، لیژنه‌ی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی لە پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
لە راگەیاندراوێکی کۆبوونەوەی لیژنەی سامانە سروشتییەکان، ئاماژە بەوە کراوە " لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر گرانیی نرخی به‌نزین و كوالیتیی به‌نزین و گازوایل کراو لیژنه بڕیاریدا نووسراوێك ئاراسته‌ی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بكات بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان بۆ لیژنه‌كه به‌مه‌به‌ستی پێدانی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه و گفتوگۆكردن له‌سه‌ری و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی."
لە کۆبوونەوەی لیژنەکەدا وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " باس له‌گرانیی نرخی کارەبا لەسەر پڕۆژەکانی پیشەسازی كرا‌و ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و بیروڕایان له‌وباره‌یه‌وه ئالوگۆڕکرد."
ماوەی دوو هەفتەیە نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆرەکەیەوە نۆرمال و موحەسەن و سوپەر لە هەرێمی کوردستاندا بەرزبۆتەوەو ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی ژێرە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ نرخەکەی زۆر هەرزانترە.