زانیاری نوێ لەبارەی مووچە و بودجەی هەرێم ئاشکراکرا

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێرق ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر حكومەتی عێراق پابەند نەبێت، هەرێم دەتوانێت لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵا تۆماربكات". 

فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند" حكومەتی ھەرێم ئەرکی خۆی جێبەجێکردووە و ھیچ بیانوویەكی بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە نەھێشتووەتەوە".

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەشکرد، حكومەتی عێراق ناچارە پابەندی یاسای بودجە بێت، چونكە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە و بووەتە یاسا.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای خستنەڕووی ئەنجامی وردبینییەکانی لیژنەی ھاوبەشی چاودێریی دارایی ھەرێم و بەغدا و رەزامەندبوون لەسەری، ئەگەر بەغدا پابەند نەبێت بە رێککەوتنەکەوە، حکومەتى هەرێم دەتوانێت لە دادگاى فیدراڵی سکاڵا بکات و سکاڵاکەش دەباتەوە.


PM:07:40:15/06/2021