نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە
ئەمشەو چوار شەممە ١٦ ی حوزەیران نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی هەرچەندە بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کەمێک دابەزیووە، بەلآم هێشتا بەرزە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٤ دۆلارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ٧٣ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧١ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٤٤ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە دۆخی جیهان و کەوتنەوە گەڕی ئابوری جیهانەوە هەیە کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بازاڕەکان بووژاونەتەوەو داخوازی لەسەر نەوت زۆر بووە.
PM:11:02:16/06/2021