ئەیهان سەعید: بارودۆخی زیندانییەکانی بادینان باش نییە و ئێمە نازانین ئەشکەنجەدراون یان نا

ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و برای زیندانیکراو شڤان سەعید لەبارەی دۆخی زیندانیەکانی بادینان رایدەگەیەنێت" دۆخی زیندانییەکانی بادینان باش نییە و ئەوان لەزینداندانن ئێمە نازانین ئەشکەنجەدراون یان نا". 

ئەیهان سەعید، لەبارەی دۆخی ژیانی چالاكوان و ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی،  گوهدار زێباری، ئەیاس كەرەم، هاریوان عیسا، شڤان سەعید کە لە لەلایەن دادگای تاوانی دوی هەولێر بە تۆمەتی ئەوەی كە هەوڵی تێكدان و كاری سیخوڕییان كردوە بڕیاری شەش ساڵ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندرا بە دەنگی ئەمرکای راگەیاند" دۆخیان باش نییە لەناو زینداندا، ئەوان لەزینداندان ئێمە نازانین ئەشکەنجەدراون یان نا".

باسی لەوەشکرد، کە کاتی خۆی شێروان شێروانی کە لە 16ی مانگی شوباتدا ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەشکەنجەدراوە و هەڕەشەی سێکسی لەخێزانی کراوە، مامۆستا بەدەل و شێروان شێروانی لەڕوی جەستەییەوە زۆر لاوازبون".

سەبارەت بەوەی کە ئایا توانیویانە سەردانی زیندانییەکان بکەن و چاویان پێیانبکەوێت ئەیهان سەعید دەڵێت، "ماوەی 8 مانگ زیاترە ئەمە دوەمجارە سەردانی ئەو زیندانیانە کراوە"، هاوکات باس لەوەش دەکات کە تەنها بۆ ماوەی چەند خولەکێک کەسوکار و پەرلەمانتارەکان توانیویانە زیندانیکراوەکانی بادینان ببینن و دەڵێت، "مافیان لێ زەوتکراوە سەرەڕای ئەوەی بە ناحەقیش زیندانی کراون".

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" زیندانیانییەکانی دهۆک لە دۆخێکی باشدان، تەندروستییان باشە، پێیان وتین لە ژێر هیچ فشارێکی زینداندا نین".


AM:09:56:17/06/2021