دەشە كەریم خانمە ڕاگەیاندنكاری کورد وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکرایەوە.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خانمە میدیاکاری کورد دەشە کەریم نوێترین وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکرایەوە، کە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناوبراو جیاوازو شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا.
دەشە کەریم لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ی شاری سلێمانییە، هەر لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە حەزی لەکاری ڕاگەیاندن بووە، لە چەندین ڕادیۆ کاری کردووە و دواتر وەک پێشکەشکار لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان دەرکەوت، هاوکات لە ئێستاشدا ڕێستۆرانتێکی بەناوی خۆی لە شاری سلێمانی کردۆتەوە.