بڕیارە سبەینێ چوارشەممە بەسەردانێکی فەرمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگاته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و له‌گه‌ڵ شای ئه‌و وڵاته كۆبوونەوە ئەنجام بدات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سبه‌ی چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته عه‌ممان و له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای شانشینی ئوردنی هاشمی، كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نێچیرڤان بارزانی و شا عه‌بدوڵڵا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بواره‌كانی هاریكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، تاوتوێ ده‌كه‌ن.