پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەسەر سكاڵای چەند كچە یاریزانێك تۆمەتبارێك و دوای لێكۆڵینەوەی ورد و كۆكردنەوەی زانیاری پێویست دەستگیركرا".
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەیت بەوەکردووە" پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن چه‌ند كچه یاریزانێكه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێویست و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، هێزه‌كانی سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانییان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (س، ح، ر) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٣٩٦ له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.