نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ ی حوزەیران نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بە بەرزی ماونەتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٦ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٥ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٣ دۆلار و ٣٠ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە هەڵوێستی رێکخراوی ئۆپێک پلاسەوە هەیە کە زیادکردنی بەرهەمهێنانی رێکخستووە، هەروەها پەیوەندی بە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناوە هەیە کە بەشێوەیەکی فراوان لە زۆر ولآت وەردەگرێت.



AM:08:29:27/06/2021