نوسەرو ڕۆشنبیرێک لە نامەیەکدا کە ئاڕستەی سەرۆکی پارتی کردووە دەڵێت" هه‌ر مرۆڤێك، هه‌ر گروپێك، هه‌ر كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك، هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێك، بیه‌وێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی شوێنێك یان خه‌ڵكێك بكات پێویسته شاره‌زایان ببێت، لێیان تێبگات، لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و فراوان ده‌رباره‌یان به‌رهه‌م بێنێت، ئه‌مه‌ش له ڕێگای بنكه و دامه‌زراوه‌ی زانستیی و لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت، هه‌ره‌وه‌ها به دروستكردنی خه‌ڵكی پسپۆڕ و ئه‌كادیمیی ڕاست نه‌ك ته‌نها خاوه‌ن بڕوانامه‌ی فه‌ل (ناوی گه‌وره و گوندی وێران)".
عەلی سیرینی، نوسەرو ئەکادیمی لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردووە و کۆپییەکی بۆ مالپەڕی (سپی) ناردووە ئاماژەی بەوەکردووە" بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تاقه بنه‌ماڵه‌ن بۆ سه‌ركردایه‌تییكردن، ده‌كرێت كۆ ده‌نگیی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی له سه‌ر بێت، به‌ڵام تا ئێستا ئادای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ئاستی ئه‌م داخوازیه نه‌بووه. ڕاسته كاری چاك و به سود كراوه، به‌ڵام ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، كراوه‌ته قوربانی حه‌ز و ئاره‌زووه بچوكه‌كانی تاكه‌كانی نێو بنه‌ماڵه. ئه‌م حه‌ز و ئاره‌زووانه‌ش، به‌نزینێكه ئاگری گه‌نده‌ڵی له كوردستان خۆش كردووه، خه‌ونی گه‌وره‌ی تاك و كۆمه‌ڵی كورد و خه‌رمانه‌ی خه‌باتی باوك و باپیرانی سوتاندووه. به به‌رچاوی خه‌ڵك، ئه‌م حه‌ز و ئاره‌زووانه له گه‌نده‌ڵیه‌كی بێ وێنه به‌رجه‌سته بوون، كه‌س نه‌ماوه نه‌یبینێت. ئایا خه‌ونی تاكه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه چه‌ند ساڵێكی كورتی ژیانیان به‌و په‌ڕی خۆشگوزه‌رانی به‌ڕێ بكه‌ن، ئاینده‌ی خه‌ونی میلله‌ت و ئامانجی گه‌وره‌ش به ده‌ستی قه‌ده‌ر ڕابسپێرن؟ ئایا پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به كه‌ناری ئه‌مان بگه‌یه‌نن؟ بۆ چه‌ندین نه‌وه‌ی داهاتوو، حوكمڕانیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان به‌رده‌وامی پێبده‌ن؟ ئه‌مه وه‌ڵامه‌كه‌ی لای خۆیانه. ڕاستگۆیی وه‌ڵامه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به كردار و ڕه‌فتاری خۆیان نه‌ك قسه‌ی زار ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه، به درێژایی مێژوو، ترسناكترین دوژمنی بنه‌ماڵه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان له نێو خودی بنه‌ماڵه‌كان خۆیان بوون، نمونه‌ی جیاوازیش بۆ ئه‌م قسه‌یه، به چوار بنه‌ماڵه‌ی ده‌سته‌ڵاتدار ئاماژه ده‌ده‌م: بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مه‌ویی عه‌ره‌ب، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ییوبی كورد، بنه‌ماڵه‌ی لویسی شازده‌مینی فه‌ڕه‌نسا و بنه‌ماڵه‌ی شای ئێران. مێژوونوسێك ده‌توانیت به وردی ئه‌م سه‌روبوردانه به به‌ڵگه‌وه بخاته ڕوو".
ئەوەش هاتووە" هه‌ر مرۆڤێك، هه‌ر گروپێك، هه‌ر كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك، هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێك، هه‌ر داموده‌زگایه‌ك بیه‌وێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی شوێنێك یان خه‌ڵكێك بكات، یان حوكمڕانیان بكات، پێویسته شاره‌زایان ببێت، لێیان تێبگات، لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و فراوان ده‌رباره‌یان به‌رهه‌م بێنێت. خاڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنیان بزانێت، ناواخنی هێز و لاوازییان بزانێت، توانا و ده‌رامه‌ت و به‌رووبوومیان بزانێت كه چۆن ده‌كرێت كه‌ڵك و سودی لێوه‌ربگیرێت و به‌ره‌و باشتر ببردرێت. ئه‌مه‌ش له ڕێگای بنكه و دامه‌زراوه‌ی زانستیی و لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت، هه‌ره‌وه‌ها به دروستكردنی خه‌ڵكی پسپۆڕ و ئه‌كادیمیی ڕاست نه‌ك ته‌نها خاوه‌ن بڕوانامه‌ی فه‌ل (ناوی گه‌وره و گوندی وێران)".
باسی لەوەشکردووە، هه‌روه‌ها له سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌و، پێویسته جوگرافیای فراوانی ئه‌م خه‌ڵكه بخوێندرێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بكرێت. جوگرافیای شوێن و سیاسه‌ت و ئابوریی ..هتد. لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ده‌وروبه‌ریان، دوژمنه‌كانیان، هێز و لاوازیی ناحه‌زانیان، پلانه‌كانیان ..هتد بكرێت. ئایا له ساڵی 1991 وه تا ئێستا ئه‌م شتانه كراون؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی (به‌ڵێ)یه كه ئه‌م شتانه كراون، ئه‌مه‌یان كاره‌ساتێكی زۆر جه‌رگبڕه. چونكه ئادا و هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم، به تایبه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامی ئه‌م 30 ساڵه‌ی ڕابردوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌سێك بڵێت به‌ڵێ ئه‌م شتانه كراون. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه كرا بن، حه‌تمه‌ن ده‌بوایه ڕه‌وشی ئێستای كوردستان شتێكی تر بوایه. ده‌بوایه ئێستا خه‌زێنه‌یه‌كی مه‌عریفیی زۆر فراوانمان ده‌رباره‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆمان هه‌بوایه. ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه‌ش نه‌كراون، ئه‌وا كاره‌ساته‌كه جه‌رگبڕتره و گه‌وره‌تره، چونكه پرسیار به‌دوای خۆیدا دێنێت كه بۆ ئه‌م شتانه نه‌كراون؟.
لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا ئەو نوسەر و ڕۆشنبیرە ئەوەشی خسۆتەڕوو، من ده‌ڵێم ئه‌م شتانه‌ی له خاڵی دووه‌م و سێیه‌م باسمكردن نه‌كراون. نمونه‌یه‌كی بچوك ئه‌وه‌یه ده‌بوایه ئێستا ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم له سه‌ر خه‌زێنه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی لێكۆڵینه‌وه بوایه له سه‌ر سایكۆلۆجیه‌تیی تاك و گروپی كورد (چه‌ند لێكۆڵینه‌وه و كتێبمان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له؟). چونكه چۆنیه‌تیی و سایكۆلۆجیه‌تیی تاكی كورد و ناواخنی ده‌روونیی، ڕۆڵێكی زۆری هه‌یه له سیاسه‌ت و جه‌نگ و ده‌ره‌نجامه‌كانیان. به هه‌زاران نمونه هه‌ن. بۆ نمونه، ئاغای وا هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی فڵانی به پێی پێویست ڕێزی لێنه‌گرتووه، سه‌نگه‌ری خۆی گواستۆته‌وه بۆ به‌ره‌یه‌كی تری ناحه‌ز. یان سه‌رۆك هۆزێك به هۆی هه‌ڵوێستێكی بچوك دژی شۆڕش وه‌ستاوه‌ته‌وه. یان به هۆی چه‌ند قسه‌یه‌ك دووبه‌ره‌كیی له نێوان هێزی كورد دروستبووه، كه بووه‌ته هۆكاری ماڵوێرانیه‌كی گه‌وره بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ی مێژوو. سه‌دان مه‌سه‌له و كێشه‌ی تر و نمونه‌ش به هه‌زاران. ئه‌مه له باكور و باشور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویداوه. ئایا ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم، هه‌وڵی داوه لێكۆڵینه‌وه و دیڕاساتی قووڵ له سه‌ر ئه‌م لایه‌نه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ریی بۆ بدۆزرێته‌وه؟.
دەشڵێت" ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره‌ی پێشوو (به‌ڵێ)یه، كه‌واته ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم، به تایبه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به شێوازێكی كه‌متر له ئاستی پێویست مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. واته یان لێكۆڵینه‌وه‌و دیڕاسات و زانست ده‌رباره‌ی ده‌روونی تاكی كورد به‌رده‌ست نیه، یان ئه‌گه‌ر به‌رده‌سته، هیچ گرنگیه‌كی نیه لای ده‌سته‌ڵات له چۆنیه‌تیی ڕه‌فتاركردن له گه‌ڵ میلله‌ت. با نمونه‌یه‌ك له نێوان سه‌دان نمونه بۆ جه‌نابتان بێنمه‌وه. له‌م ده ساڵه‌ی ڕابردوو، دیارده‌یه‌ك دروست بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چه‌ندین گه‌نجی تازه پێگه‌یشتووی نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هێنرانه پێشه‌وه كه نه‌ناسراو بوون. هه‌یانه ته‌مه‌نی له خوار 15 ساڵانه‌وه بووه و هێنراوه‌ته نێو كۆڕ و كۆمه‌ڵ و له پێشه‌وه‌ی سه‌ركرده‌و كادیری به ته‌مه‌ن دانراون".
ڕاشیگەیاندووە" له جیاتی گرنگیی بدرێت به خه‌ڵكی پسپۆڕ و كارامه و لێهاتوو و شاره‌زا و زانا، گوێیان لێبگیرێت، پێشنیار و پلان و تێڕوانینه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن، گرنگیی دراوه به كچانی تازه پێگه‌یشتوو. به‌ناوی هونه‌ره‌وه هێنراونه‌ته پێشه‌وه، پاره‌ی زۆریان خراوه‌ته به‌رده‌ست، كه‌ناڵی ئاسمانیان بۆ كراوه‌ته‌وه، كه زۆرینه‌ی كار و به‌رهه‌میان زه‌ره‌ردانه له كورد له هه‌موو ئاسته‌كاندا. ساڵی 2006، فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌ییم بینی له ئۆفیسی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی له هه‌ولێر. پێی‌گوتم: "له ڕێگه‌ی گۆرانیه‌وه ده‌توانین كورد به دونیا بناسێنین"! له‌هه‌مان ساڵدا، هه‌ر له میدیای كوردستان چه‌ندین پڕۆژه و پێشنیارم خوێندنه‌وه كه خه‌ڵكی شاره‌زا پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردبوو، هه‌ر هه‌موویان پشتگوێخران و فڕێدرانه ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه. یه‌كێك له‌و پڕۆژانه، كوردێك له ئه‌ڵمانیاوه پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كردبوو، ده‌رباره‌ی وزه‌ی خۆر و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له كوردستان. به‌ڵام ئاوڕی لێنه‌درایه‌وه. كه‌چی پاره‌یه‌كی زۆر له به‌ناو هونه‌ر و ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند، به هه‌ده‌ر درا".
دەقی نامەکە:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی،
سڵاوی خودای گه‌وره‌تان لێبێت.
پێشتر دوو سێ نامه‌ی كراوه‌م بۆ جه‌نابتان نوسیووه، ئایا گه‌یشتوون یان نا، ئه‌م نامه‌یه‌ی ئێستا هه‌مه‌لایه‌نتر و قووڵتر و فراوانتره، بۆ خوێندنه‌وه‌ی واقیعی ئێستای كوردستان و چاو پێخشاندنه‌وه‌یه به حوكمڕانی سی ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان كه جه‌نابتان ڕۆڵی سه‌ره‌كییتان تێدا هه‌یه. به نوسین و به قسه‌ش لای زۆرێك له خه‌ڵك باسی ئه‌وه‌م كردووه، تاكه كه‌س له ئه‌مڕۆی كوردستان مه‌رجه‌كانی ئه‌وه‌ی تێدا بێت بتوانێت ببێته هێما و پێشه‌وا بۆ هه‌موو كورد، مه‌سعود بارزانیه. ئه‌م مه‌رجانه دروستكراو نین، به‌ڵكو به‌رهه‌می مێژوو و واقیع و ڕێڕه‌وی ڕووداوه‌كانن. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئه‌م مه‌رجانه‌ی په‌یڕه‌و كردوون و كاری له سه‌ر كردوون، ئه‌مه‌یان پرسیارێكه، وه‌ڵامی چڕ و پڕ به دوای خۆیدا دێنێ. له‌م نامه‌یه به خاڵ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه، بۆ ئاسانكردنی تێگه‌یشتن له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌تانه‌ی لێره‌دا ده‌یانخه‌مه ڕوو. لێره‌دا پێویسته ڕاستگۆیانه له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدار بئاخفین، چونكه به قسه‌ی نا ڕاست و ڕازاوه، ده‌سته‌ڵاتدار و میلله‌ت سودێك نابینێت، به‌ڵكو ئه‌مه ڕێخۆشكردنه به‌ره‌و هه‌ڵدێڕ و تاریكیی.
به داخه‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ده‌مه‌وێ ڕاشكاوانه بڵێم: ئه‌و هه‌ل و فورسه‌ته گه‌وره‌ی له 1991وه، بۆ كورد هاته پێش، به‌و پێیه‌ی پێویست بوو ئیشی له سه‌ر بكرێت نه‌كراوه. تا ئێستا فورسه‌ته‌كان به‌رده‌وام به‌رده‌درێنه‌وه هه‌ڵدێری فه‌وتان و ڕۆچوون به نێو به‌هه‌ده‌ردان و بێ ئومێدیی. تایبه‌تیتریش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، فورسه‌تێكی مێژوویی هاته نێو ده‌ستیان، بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌ڵاتێكی زۆر فراوان و جێگیر، نه‌ك له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش، وه‌كو عێڕاق و سوریا، دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ی به سه‌ر ئه‌م دوو وڵاته داهاتن؛ ئه‌م فورسه‌ته تا ئێستا بێ ئاكام و بێ ساحێب ملی ڕێگای ئاوابوونی گرتۆته به‌ر. ئه‌گه‌ر جه‌نابتان قه‌ناعه‌تتان به‌م قسه‌یه نیه، ده‌كرێت له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی شاره‌زا كۆبوونه‌وه بكه‌ن و ئه‌م پرسیاره بخه‌نه ڕوو، با ڕاستگۆیانه شه‌رحێكی ئه‌م پرسیاره بده‌ن.
بۆ من گه‌یشتووم به‌م ده‌ره‌نجامه؟
له به‌ر ئه‌م هۆكار و ڕووداو و ئاكام و ده‌ره‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
1- بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تاقه بنه‌ماڵه‌ن بۆ سه‌ركردایه‌تییكردن، ده‌كرێت كۆ ده‌نگیی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی له سه‌ر بێت، به‌ڵام تا ئێستا ئادای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ئاستی ئه‌م داخوازیه نه‌بووه. ڕاسته كاری چاك و به سود كراوه، به‌ڵام ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، كراوه‌ته قوربانی حه‌ز و ئاره‌زووه بچوكه‌كانی تاكه‌كانی نێو بنه‌ماڵه. ئه‌م حه‌ز و ئاره‌زووانه‌ش، به‌نزینێكه ئاگری گه‌نده‌ڵی له كوردستان خۆش كردووه، خه‌ونی گه‌وره‌ی تاك و كۆمه‌ڵی كورد و خه‌رمانه‌ی خه‌باتی باوك و باپیرانی سوتاندووه. به به‌رچاوی خه‌ڵك، ئه‌م حه‌ز و ئاره‌زووانه له گه‌نده‌ڵیه‌كی بێ وێنه به‌رجه‌سته بوون، كه‌س نه‌ماوه نه‌یبینێت. ئایا خه‌ونی تاكه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه چه‌ند ساڵێكی كورتی ژیانیان به‌و په‌ڕی خۆشگوزه‌رانی به‌ڕێ بكه‌ن، ئاینده‌ی خه‌ونی میلله‌ت و ئامانجی گه‌وره‌ش به ده‌ستی قه‌ده‌ر ڕابسپێرن؟ ئایا پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به كه‌ناری ئه‌مان بگه‌یه‌نن؟ بۆ چه‌ندین نه‌وه‌ی داهاتوو، حوكمڕانیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان به‌رده‌وامی پێبده‌ن؟ ئه‌مه وه‌ڵامه‌كه‌ی لای خۆیانه. ڕاستگۆیی وه‌ڵامه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به كردار و ڕه‌فتاری خۆیان نه‌ك قسه‌ی زار ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه، به درێژایی مێژوو، ترسناكترین دوژمنی بنه‌ماڵه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان له نێو خودی بنه‌ماڵه‌كان خۆیان بوون، نمونه‌ی جیاوازیش بۆ ئه‌م قسه‌یه، به چوار بنه‌ماڵه‌ی ده‌سته‌ڵاتدار ئاماژه ده‌ده‌م: بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مه‌ویی عه‌ره‌ب، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ییوبی كورد، بنه‌ماڵه‌ی لویسی شازده‌مینی فه‌ڕه‌نسا و بنه‌ماڵه‌ی شای ئێران. مێژوونوسێك ده‌توانیت به وردی ئه‌م سه‌روبوردانه به به‌ڵگه‌وه بخاته ڕوو.
2- هه‌ر مرۆڤێك، هه‌ر گروپێك، هه‌ر كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك، هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێك، هه‌ر داموده‌زگایه‌ك بیه‌وێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی شوێنێك یان خه‌ڵكێك بكات، یان حوكمڕانیان بكات، پێویسته شاره‌زایان ببێت، لێیان تێبگات، لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و فراوان ده‌رباره‌یان به‌رهه‌م بێنێت. خاڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنیان بزانێت، ناواخنی هێز و لاوازییان بزانێت، توانا و ده‌رامه‌ت و به‌رووبوومیان بزانێت كه چۆن ده‌كرێت كه‌ڵك و سودی لێوه‌ربگیرێت و به‌ره‌و باشتر ببردرێت. ئه‌مه‌ش له ڕێگای بنكه و دامه‌زراوه‌ی زانستیی و لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت، هه‌ره‌وه‌ها به دروستكردنی خه‌ڵكی پسپۆڕ و ئه‌كادیمیی ڕاست نه‌ك ته‌نها خاوه‌ن بڕوانامه‌ی فه‌ل (ناوی گه‌وره و گوندی وێران).
3- هه‌روه‌ها له سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌و، پێویسته جوگرافیای فراوانی ئه‌م خه‌ڵكه بخوێندرێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بكرێت. جوگرافیای شوێن و سیاسه‌ت و ئابوریی ...هتد. لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ده‌وروبه‌ریان، دوژمنه‌كانیان، هێز و لاوازیی ناحه‌زانیان، پلانه‌كانیان ...هتد بكرێت. ئایا له ساڵی 1991 وه تا ئێستا ئه‌م شتانه كراون؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی (به‌ڵێ)یه كه ئه‌م شتانه كراون، ئه‌مه‌یان كاره‌ساتێكی زۆر جه‌رگبڕه. چونكه ئادا و هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم، به تایبه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامی ئه‌م 30 ساڵه‌ی ڕابردوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌سێك بڵێت به‌ڵێ ئه‌م شتانه كراون. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه كرا بن، حه‌تمه‌ن ده‌بوایه ڕه‌وشی ئێستای كوردستان شتێكی تر بوایه. ده‌بوایه ئێستا خه‌زێنه‌یه‌كی مه‌عریفیی زۆر فراوانمان ده‌رباره‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆمان هه‌بوایه. ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه‌ش نه‌كراون، ئه‌وا كاره‌ساته‌كه جه‌رگبڕتره و گه‌وره‌تره، چونكه پرسیار به‌دوای خۆیدا دێنێت كه بۆ ئه‌م شتانه نه‌كراون؟
4- من ده‌ڵێم ئه‌م شتانه‌ی له خاڵی دووه‌م و سێیه‌م باسمكردن نه‌كراون. نمونه‌یه‌كی بچوك ئه‌وه‌یه ده‌بوایه ئێستا ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم له سه‌ر خه‌زێنه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی لێكۆڵینه‌وه بوایه له سه‌ر سایكۆلۆجیه‌تیی تاك و گروپی كورد (چه‌ند لێكۆڵینه‌وه و كتێبمان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له؟). چونكه چۆنیه‌تیی و سایكۆلۆجیه‌تیی تاكی كورد و ناواخنی ده‌روونیی، ڕۆڵێكی زۆری هه‌یه له سیاسه‌ت و جه‌نگ و ده‌ره‌نجامه‌كانیان. به هه‌زاران نمونه هه‌ن. بۆ نمونه، ئاغای وا هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی فڵانی به پێی پێویست ڕێزی لێنه‌گرتووه، سه‌نگه‌ری خۆی گواستۆته‌وه بۆ به‌ره‌یه‌كی تری ناحه‌ز. یان سه‌رۆك هۆزێك به هۆی هه‌ڵوێستێكی بچوك دژی شۆڕش وه‌ستاوه‌ته‌وه. یان به هۆی چه‌ند قسه‌یه‌ك دووبه‌ره‌كیی له نێوان هێزی كورد دروستبووه، كه بووه‌ته هۆكاری ماڵوێرانیه‌كی گه‌وره بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ی مێژوو. سه‌دان مه‌سه‌له و كێشه‌ی تر و نمونه‌ش به هه‌زاران. ئه‌مه له باكور و باشور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویداوه. ئایا ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم، هه‌وڵی داوه لێكۆڵینه‌وه و دیڕاساتی قووڵ له سه‌ر ئه‌م لایه‌نه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ریی بۆ بدۆزرێته‌وه؟
5- ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره‌ی پێشوو (به‌ڵێ)یه، كه‌واته ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم، به تایبه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به شێوازێكی كه‌متر له ئاستی پێویست مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. واته یان لێكۆڵینه‌وه‌و دیڕاسات و زانست ده‌رباره‌ی ده‌روونی تاكی كورد به‌رده‌ست نیه، یان ئه‌گه‌ر به‌رده‌سته، هیچ گرنگیه‌كی نیه لای ده‌سته‌ڵات له چۆنیه‌تیی ڕه‌فتاركردن له گه‌ڵ میلله‌ت. با نمونه‌یه‌ك له نێوان سه‌دان نمونه بۆ جه‌نابتان بێنمه‌وه. له‌م ده ساڵه‌ی ڕابردوو، دیارده‌یه‌ك دروست بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چه‌ندین گه‌نجی تازه پێگه‌یشتووی نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هێنرانه پێشه‌وه كه نه‌ناسراو بوون. هه‌یانه ته‌مه‌نی له خوار 15 ساڵانه‌وه بووه و هێنراوه‌ته نێو كۆڕ و كۆمه‌ڵ و له پێشه‌وه‌ی سه‌ركرده‌و كادیری به ته‌مه‌ن دانراون.
ئه‌مه بووه‌ته هۆی توڕه‌بوون و بێزاربوونی نه‌ك خه‌ڵك به گشتیی به‌ڵكو خودی خه‌ڵكی نێو پارتی، به‌ڵام دیاره به ئاشكرا نا‌وێرن بیڵێن به‌ڵكو لێره‌و له‌وێ، تا ئه‌و ڕادده‌ی خه‌ڵكی تر به ئاشكرا قسه‌ی له سه‌ر كردووه، كه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی هه‌ولێر نین، چونكه له كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان له‌وپه‌ڕیی خراپیی باری ئابوریی ده‌ژی، لای خه‌ڵك وا زانراوه ئه‌م گه‌نجه تازه پێگه‌یشتووانه‌ی نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ملیۆنێر و ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌وره‌ن! ژماره‌شیان به سه‌دانن. ئنجا ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگ و هه‌واڵانه نه‌گه‌یشتوون به جه‌نابت، ده‌وروبه‌رتان نا‌وێرن باسی بكه‌ن و ڕۆژه سسته‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سته‌ڵات به ماستاوكردن به‌ڕێده‌كه‌ن و ته‌نها به "ئه‌زبه‌نیی" و "ئه‌زخوڵام" مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌مه‌وێ ڕاشكاوانه بڵێم، كه ئه‌م حاڵه‌ته كاره‌ساتێكی ته‌واو كوشنده و جه‌رگبڕه بۆ جه‌نابتان، خه‌ڵكی كوردیش به گشتیی ڕۆژانه ئه‌م قسه‌و باسانه ده‌كه‌ن. ئه‌مه هه‌ژدیهایه‌كی مه‌زنه له پشت سه‌ری جه‌نابتان، داروده‌ست و پێوه‌ندی جه‌نابتان نا‌وێرن ئاماژه‌ی پێبده‌ن. با نمونه‌یه‌ك بۆ جه‌نابتان بهێنمه‌وه.
ئه‌ستیاكی كۆتا ئیمپراتۆری میدیی، كوڕی یه‌كێك له پیاوانی خۆی كوشت كه ناوی هه‌رپاجس بوو. ئه‌ستیاك هه‌رپاجسی ناچار كرد گۆشتی كوڕی خۆی بخوات. هه‌رپاجس هێواش هێواش گۆشتی كوڕی خۆی ده‌خوارد و ده‌یگوت، ئه‌وه‌ی خاوه‌ن شكۆ ئه‌ستیاك بفه‌رموێ ئه‌وه ڕاسته. به‌ڵام هه‌رپاجس له ناوخۆیدا ده‌كوڵا، پلانی له‌ناوبردنی ئه‌ستیاكی ده‌كێشا. هه‌رپاجس له گه‌ڵ كۆروشی فارس ڕێككه‌وت، هه‌تا ئه‌به‌د، ده‌سته‌ڵاتی میدییان له‌ناو برد، كه نزیكه‌ی دوو سه‌ده بوو حوكمی ده‌كرد، له كاتێكدا فارس ته‌نها چه‌ند خێڵێكی بێ په‌لوپۆ بوون له باشوری میدیا، هیچ ڕۆڵێكیان نه‌بوو. به‌ڵام میدیا له‌ناو چوو و بووه تاڵان بۆ فارسه‌كان، كه بۆ چه‌ندین سه‌ده حوكمڕانیان گرته ده‌ست! ئنجا، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌سته‌ڵات بێزاره، له ناخیان چاوه‌ڕێی كۆرشێكن بێت و ئه‌م ده‌سته‌ڵاته له ناو ببات (من له سه‌دان كه‌س ئه‌مه‌م بیستووه، كه خۆزگه ده‌خوازن هه‌ر كه‌سێك بێت و ده‌سته‌ڵات بگۆڕێت. بۆ ئه‌وانه‌ی توانیبێتم قسه‌یان له گه‌ڵ بكه‌م، پێمگوتوون كه ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه. نمونه‌شم به له ناوبردنی ئه‌ستیاك هێناوه‌ته‌وه كه به ڕوخانی ئه‌و، كورد ده‌سته‌ڵاتی له ده‌ست دا و بووه ژێرده‌سته‌ی فارسانێك كه ژێرده‌سته‌ی كورد بوون). ئه‌وه‌ی سه‌یره، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به خه‌مه‌وه ئه‌و قسانه‌م له گه‌ڵ ده‌كردن، ته‌قه‌ی سه‌ریان ده‌هات و به دووباره‌كردنه‌وه وه‌ڵامیان ده‌دامه‌وه "ده‌ی خوابكه‌م ئه‌م ده‌سته‌ڵاته تێك بچێت!". كاتێكیش، داروده‌سته به جه‌نابت ناڵێن چۆنیه‌تی ڕه‌فتاركردنی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته له گه‌ڵ میلله‌ت له زۆر ڕووه‌وه هه‌ڵه‌یه (بۆ نمونه، هێنانه پێشه‌وه‌ی گه‌نجانی تازه پێگه‌یشتوو)، ئه‌وه چونكه وه‌ك هه‌رپاجس ئه‌م تاڵاییه قوت ده‌ده‌ن و له ناخه‌وه ده‌كوڵێن. سه‌رزاره‌كیش ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بفه‌رموێ ئه‌وه ڕاسته! هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌م پێشنیاره‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی بارزانی كردبێت، كه گه‌نجه تازه پێگه‌یشتووه‌كان به‌م شێوازه بێننه نێو كۆڕوكۆمه‌ڵ، له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نیه، یان نه‌زان بووه، یان دڵسۆز نه‌بووه و مه‌به‌ستی ته‌نها خۆ بردنه پێشه‌وه بووه بۆ ده‌ستكه‌وتی شه‌خسیی. ئنجا مه‌سه‌له‌ی تریش زۆرن، مه‌گه‌ر به كتێب ته‌واو بێت!
6- پرسیارێكی تر له سه‌ر هه‌مان ئه‌م خاڵه‌ی پێشوو. ئایا بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی بارزانی مێژووی كۆن و نوێی كورد ده‌خوێننه‌وه؟ ئایا پرسیاریان كردووه بۆچی سه‌فه‌وییه‌كان كاتێك هێرشیان هێنایه سه‌ر قه‌ڵای دمدم، ته‌نها قه‌ڵای دمدم به ته‌نیا ڕوو به‌ڕووی هێرشه‌كه بوویه‌وه، كورده‌كانی تر ته‌قه‌ی سه‌ریان ده‌هات؟ ئایا هیچیان خوێندۆته‌وه ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی له ناوچوونی میدییه‌كان، له ناوچوونی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ییوبیی، له ناوچوونی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ماره‌تی به‌تلیس، ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌لان، ئه‌ماره‌تی بۆتان (به‌درخانی گه‌وره 90 كوڕی هه‌بوو كه‌سیان نه‌ما چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت كه به‌شی هه‌ره زۆریان له نێو میسرییه‌كان و لوبنانییه‌كان توانه‌وه!)...هتد؟ ئایا بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی بارزانی ڕاوێژكاری مێژوویان هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نمونه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئۆردو‌غان هه‌یه‌تی كه ناوی قه‌دیر ئۆغلۆیه و دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌ییوبیه و نه‌فره‌تی لێده‌كات و نه‌ژادپه‌رستێكی گه‌وره‌ی توركه؟ ئایا جه‌نابتان ئاگاداری ئه‌وه‌ن، كه سه‌فه‌وییه‌كان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردن و به‌هۆی تێكه‌ڵاو بوونیان له گه‌ڵ توركمانه‌كان، زمان و كه‌لتوریی توركمانه‌كان زاڵ بوو به سه‌ریاندا؟! ئایا ئه‌م دیارده‌یه‌ی لاوازیی كورد لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر كراوه، كه شوناسی كورد چه‌ند لاوازه به‌رامبه‌ر به شوناسه‌كانی تر، ته‌نانه‌ت له ناو خودی كوردستان (هه‌موو پارچه‌كان) تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان ئه‌م دیارده‌یه بوونی هه‌یه؟!
7- ئه‌حمه‌دی خانی، پێش سێ سه‌ده و نیو، په‌نجه‌ی له سه‌ر ده‌ردێكی كوشنده‌ی كورد داناوه كه پێش خانی و دوای خان‌یش، تا ئه‌مڕۆ، ئه‌م ده‌رده هه‌یه و كورد پێیه‌وه ده‌تلێته‌وه و ده‌كه‌وێته ژێر پێی بێگانه. خانی ده‌رباره‌ی كورد ده‌ڵێ: (هندی ژ شه‌جاعه‌تێ غه‌یورن، ئه‌و چه‌ند ژ مننه‌تێ نفورن... ئه‌ڤ غیره‌ت و ئه‌ڤ علووێ هیممه‌ت، بو مانعێ حه‌ملێ بارێ میننه‌ت... له‌و پێكڤه هه‌میشه بێ تفاقن، دایم ب ته‌مه‌ڕود و شیقاقن). ئایا ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم، تایبه‌تتر بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی بارزانی، له‌م 30 ساڵه‌ی ڕابردوو هه‌وڵیان داوه چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌م ده‌رده كوشنده بدۆزنه‌وه؟ ئایا هه‌وڵیان داوه هۆكاره‌كانی بدۆزنه‌وه؟ لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بكه‌ن بزانن بۆ كورد ئازا و نه‌به‌رده، به‌ڵام سه‌ر بۆ یه‌ك دانانه‌وێنن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كیان هه‌بێت، ئه‌و دووبه‌ره‌كیی و دوژمندارییه‌ی نێوانیان كۆتایی پێ بێنن؟! ئایا هه‌وڵ دراوه كلیله‌كانی ئه‌م قوفڵه مێژینانه‌ی دیرۆكی كورد په‌یدا بكرێت و مێژووێكی نوێ ده‌ستپێبكرێت؟! ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه (به‌ڵێ)یه ئه‌ی كوا ئه‌نجام و به‌رهه‌م؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام (نا)یه، هۆكار چیه هه‌وڵ نه‌دراوه له كاتێكدا ده‌سته‌ڵاتێكی فراوان و هێزێكی گه‌وره‌تان هه‌یه و به ملیاران دۆلاریش؟!
8- هه‌ر وڵاتێك یان هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێك بیه‌وێ په‌ره به خۆی بدات و پێشبكه‌وێت، بیه‌وێ سه‌ربكه‌وێت، بنه‌ڕه‌تترین كار بیكات دامه‌زراندن و پێشخستنی دوو كه‌رته، ته‌ندروستیی و په‌روه‌رده‌وخوێندن. ئه‌م دوو كه‌رته وێرانترین به‌شه‌كانی میلله‌تی كوردن. زۆر به داخه‌وه، كه‌رتی په‌روه‌رده‌وخوێندن و ته‌ندروستیی كوردستان، له سه‌رده‌می به‌عس زۆر پێشكه‌وتووتر بوو له ئێستا.
9- سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می زانیاری خێرا و ته‌كنه‌لۆجیای ئینترنێته. وێكیپێدیا یه‌كێكه له گرنگترین تانكه‌كانی زانیاریی ده‌موده‌ست، ده‌رباره‌ی هه‌ر میلله‌تێك و كه‌سایه‌تیه‌كانی و مێژوو به گشتیی، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی به‌شه‌كانی تری مرۆڤ و دونیا و زانست. من ده‌مه‌وێ بزانم ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم چی كردووه بۆ كار كردن له سه‌ر وێكیپیدیا بۆ كورد، به هه‌ر سێ زمانی كوردیی و عه‌ره‌بیی و ئینگلیزیی. ئه‌وه‌ی من تا ئێستا بینیومه، هه‌ر چی ده‌رباره‌ی كورد هه‌یه له وێكیپیدیا و به‌شی زۆری تانكه‌كانی زانیاریی و ئه‌رشیڤی ئینترنێت، خه‌ڵكی تر له سه‌ر كوردی نوسیووه، نه‌ك كورد له سه‌ر خۆی نوسیبێت. به‌شی هه‌ره زۆری زانیاریش، كه پێویسته له سه‌ر كورد و كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد و ڕووداوه‌كان و مێژووی كوردستان هه‌بێت، به‌داخه‌وه نیه یان زۆر كه‌م ده‌ستده‌كه‌وێت. زۆرێك له‌وه‌ی هه‌یه شێواوه، چونكه ناحه‌زانی كورد نوسیویانه. بۆ نمونه ته‌واوی ئینترنێت بگه‌ڕێ ده‌رباره‌ی ئه‌و داستانه ئه‌فسوناوییه‌ی ڕه‌حمه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له مه‌هاباده‌وه تا سۆڤیه‌ت، به هیچ زمانێك، جگه له چه‌ند دێڕێك، شتێكی تر به‌رده‌ست نیه. جه‌نابتان شانازیی به داستانه‌كانی خواكوڕك ده‌كه‌ن. ته‌ماشای ئینترنێت بكه‌ن، بزانن چی هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م داستانه به هه‌ر سێ زمانه‌كه؟ ته‌ماشای هه‌موو قۆناغه‌كانی مێژووی كوردی كۆن و نوێ بكه‌ن، بزانن چه‌ندی له سه‌ر نوسراوه و كێ نوسیوویه‌تی. چه‌ندین جار به دوای زانیاریی گه‌ڕاوم، ده‌رباره‌ی ڕووداوی گرنگی مێژووی كورد له ئینترنێت، كه‌چی هیچ زانیارییه‌ك ده‌سته‌به‌ر نیه. ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته، زۆربه‌ی زۆری ناحه‌زانی كورد نوسیویانه.
له جیاتی گرنگیی بدرێت به خه‌ڵكی پسپۆڕ و كارامه و لێهاتوو و شاره‌زا و زانا، گوێیان لێبگیرێت، پێشنیار و پلان و تێڕوانینه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن، گرنگیی دراوه به كچانی تازه پێگه‌یشتوو. به‌ناوی هونه‌ره‌وه هێنراونه‌ته پێشه‌وه، پاره‌ی زۆریان خراوه‌ته به‌رده‌ست، كه‌ناڵی ئاسمانیان بۆ كراوه‌ته‌وه، كه زۆرینه‌ی كار و به‌رهه‌میان زه‌ره‌ردانه له كورد له هه‌موو ئاسته‌كاندا. ساڵی 2006، فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌ییم بینی له ئۆفیسی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی له هه‌ولێر. پێی‌گوتم: "له ڕێگه‌ی گۆرانیه‌وه ده‌توانین كورد به دونیا بناسێنین"! له‌هه‌مان ساڵدا، هه‌ر له میدیای كوردستان چه‌ندین پڕۆژه و پێشنیارم خوێندنه‌وه كه خه‌ڵكی شاره‌زا پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردبوو، هه‌ر هه‌موویان پشتگوێخران و فڕێدرانه ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه. یه‌كێك له‌و پڕۆژانه، كوردێك له ئه‌ڵمانیاوه پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كردبوو، ده‌رباره‌ی وزه‌ی خۆر و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له كوردستان. به‌ڵام ئاوڕی لێنه‌درایه‌وه. كه‌چی پاره‌یه‌كی زۆر له به‌ناو هونه‌ر و ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند، به هه‌ده‌ر درا. ته‌نانه‌ت به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (كه له بری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه) خرایه ژێر خزمه‌تی ئه‌م كایه نزمه‌وه، تا ئه‌و ڕادده‌ی ئافره‌تی گۆرانی بێژ له لوبنانه‌وه بێته هه‌ولێر، ئه‌م به‌رپرسه بچێته خزمه‌ت و پێشوازیی لێبكات! ئایا بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیچ وڵاتێك بچێته پێشوازیی هونه‌رمه‌ندێكی ئافره‌تی بێگانه له فڕۆكه‌خانه، كه بۆ گۆرانی وتن و ئاهه‌نگ گێڕان و پاره په‌یداكردن هاتووه؟! چه‌ندین زانا و پسپۆری كورد هه‌یه، نه‌یانتوانیووه ته‌نانه‌ت سكرتێری سه‌رۆك هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران ببینن، كه‌چی گۆرانی بێژ هه‌یه، ته‌نانه‌ت گۆرانی بێژی لوبنانیی، یه‌كسه‌ر وه‌ك سه‌رۆك پێشوازی لێكراوه، دیداری له گه‌ڵ به‌رزترین پایه‌ی كوردستان بۆ سازكراوه! ئایا به‌ڕێزتان هیچ جار لێچینه‌وه‌تان كردووه له گه‌ڵ ئه‌م جۆره ده‌ستوپێونده‌ی خۆتان كه بۆ ده‌زانێت چۆن گۆرانی بێژی لوبنانیی بگه‌یه‌ننه لای به‌رزترین پایه‌ی كوردستان، به‌ڵام زانا و دانای گرنگ له كوردستان نه‌ناسن و نه‌یانبیستبێـت!
10- له كوردستان ئه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌چێته ده‌ره‌وه، ئێران، توركیا، ئوردن و ئه‌وروپا. واته كه‌رتی ته‌ندروستیی ته‌واو شپرزه و داڕوخاوه و جێگای متمانه‌ی نه‌ك خه‌ڵك نیه به ته‌نیا، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی حوكمڕانیی كوردستان ده‌كه‌ن متمانه‌یان پێی نیه. په‌روه‌رده‌وخوێندن وێرانتره. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ بڕوانامه‌یه‌كی ڕێز لێ‌گیراو وه‌ربگرێت، ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ته‌نانه‌ت با له وڵاتێكی دواكه‌وتووش بێت، هێشتان هه‌ر بڕوانامه‌كه به قه‌درتر مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستان به‌ده‌ستبهێندرێت. ئه‌مه له ژێر حوكمڕانیی 30 ساڵه‌ی كورد خۆی ڕووده‌دات.
11- ساڵی 2012 پڕۆژه‌یه‌كم خسته به‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێم. پڕۆژه‌كه چووه به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران و كاربه‌ده‌ستی تریش. هه‌روه‌ها له هه‌فته‌نامه‌ی ڕووداو بڵاو بوویه‌وه. پڕۆژه‌كه ده‌رباره‌ی ڕێنیسانسی كورده، چۆن له كوردستان ڕێنیسانس (نهضة) به‌رپا بكه‌ین. ئاماده‌بووم ته‌واوی پلانه‌كه بخه‌مه به‌ر ده‌ستی حكومه‌ت كه به سه‌قفێكی زه‌مه‌نیی 10 تا 20 ساڵ ئه‌نجامی ئه‌م ڕێنیسانسه‌مان ده‌بینی. كه‌چی كه‌س به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو سه‌روسۆراغی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكات. له ساڵی 2003 وه حاڵه‌تێكی زۆر سه‌رشێتانه و هاربوون به پاره و بۆ پاره دروست بووه. خودی ده‌سته‌ڵات ئه‌م حاڵه‌ته‌ی دروستكرد، كه تیایدا، تاكی كورد به گه‌وره‌و بچوكه‌وه توشی شێوانی ڕۆح و ده‌روون بوو. كاره‌ساتی گه‌وره‌ش لێیه‌وه په‌رش و بڵاو بوویه‌وه. ئاڵووده‌بوونێكی زۆر بێ‌باك به سه‌رپێچیكردنی یاسا و به‌كارهێنانی سامانی گشتیی بۆ حه‌زوئاره‌زووی تاك، له نێو حوكمڕانی كورد سه‌ری هه‌ڵدا. خودی ده‌سته‌ڵات هۆكار و ئاكامه‌كه‌ی دروست كرد.
12- میدیا و ته‌له‌فزیۆن و شانۆ و كاره هونه‌ریه‌كانی دڕاما و فلیم، كاریگه‌ریی زۆریان به سه‌ر خه‌ڵكی جیهان و ناوچه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه. له ده‌وروبه‌رمان، سوریا، ئوردن، توركیا و ئێران به‌رده‌وام له‌م كه‌رتانه‌دا كاری گه‌وره‌یان به‌رهه‌م هێناوه و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن. كورد به گه‌وره و بچوكیه‌وه، ته‌ماشاكه‌ر و شوێنكه‌وته‌ی كار و به‌رهه‌می ئه‌م میلله‌تانه‌ی ده‌وروپشتمانه. ئه‌ی خێره كورد 30 ساڵه حوكم ده‌كات، نه‌یتوانیووه فلیمێك به‌رهه‌م بێنێت نه‌ختێك ئه‌ر‌زشی هه‌بێت، زنجیره دڕامایه‌ك به‌رهه‌م بێنێت شایه‌نی ئه‌وه بێـت ته‌رجه‌مه‌ی زمانه‌كانی دراوسێ و جیهان بكرێت، ڕووی ئه‌وه‌ی هه‌بێت خه‌ڵكی بینه‌ری بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد بینه‌ری به‌رهه‌می خه‌ڵكه؟ هه‌یه‌و نیه چه‌ند فیلمێكی زۆر هه‌ژار و بێ ناوه‌ڕۆك و ئاست نزم، كه كوردێكی ڕۆژهه‌ڵات بۆ چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی خۆی خستنیه بازاڕی جیهانه‌وه، كه ڕاستیه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی زۆر شێواوی كورد ده‌دات به جیهان. ئایا ده‌كرێت كورد له‌م كه‌رتانه پێشكه‌وتوو بێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به بێگومان به‌ڵێ یه. من كه ئه‌زمونم نیه له بواری سینه‌ما و فلیم و ده‌رهێنان و لایه‌نه په‌یوه‌سته‌كانی تر، ده‌توانم گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكه‌م، كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا یه‌ك گروپی چه‌ند سه‌د كه‌سیی پسپۆر و كارامه بۆ كوردستان بهێنمه كایه‌وه. به‌ڵام ئایا ئه‌مه خولیا و ئامانجی كاربه‌ده‌ستان و حكومه‌تی هه‌رێمه؟! ئه‌ی جه‌نابتان وه‌ك ئه‌میندار له سه‌ر مێژووی كوردستان و به‌تایبه‌تیش مێژووی مه‌لا مسته‌فا، چۆن دوای ئه‌وه‌ی ملیاران دۆلار له ژێر ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی جه‌نابتان بوو، هه‌وڵ نه‌درا له گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێكی هۆڵیوود گفتوگۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی فلیمێك ده‌رباره‌ی كۆماری كوردستان له مهاباد به‌رهه‌مبهێندرێت، تیایدا ئه‌و به‌ڕێكه‌وتنه‌ی بارزانی و 500 پێشمه‌رگه‌یه به‌ره‌و سۆڤیه‌ت بكرێته ناوه‌ڕۆكی فلیمه‌كه و پیشانی جیهان بدرێت؟! به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كارانه زه‌حمه‌ت نیه، به‌ڵام به داخه‌وه خه‌مخۆری نیه.
13- له ڕووی عه‌سكه‌ریه‌وه كورد به خۆی ده‌نازێ كه میلله‌تێكی جه‌نگاوه‌ر و خه‌باتگێڕه. له 1991 وه تا ساڵی 2014 كورد ده‌سته‌ڵاتی به سه‌ر باشوری كوردستان هه‌یه. له 2014وه داعش دێته پێشه‌وه. ڕێژه‌یه‌كی زۆری پاره له ژێر ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم هه‌یه. باشه ئه‌ی كوا چه‌كی قوڕس بۆ پێشمه‌رگه، موشه‌ك و چه‌كه‌كانی تر. خۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌م چه‌كانه ئه‌سته‌م نیه و زۆره له بازاڕی ڕه‌ش. ئه‌ی شه‌رم نیه، كورد چاوی له ده‌ستی دوژمنێكی وه‌كو ئێران و توركیا بێت، بێن به‌رگریی لێبكه‌ن دژ به داعش؟! ئه‌ی كوا مه‌شق و ڕاهێنان و دروستكردنی یه‌ك سوپا بۆ كورد، كه وه‌ها نه‌بێت له یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ داعش چۆك دابدات، وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نابیشتان دانتان نا به‌م ڕاستیه كه له سه‌ره‌تا، به هۆی بێ ئه‌زموونیی پێشمه‌رگه و وره‌به‌ردان شكست ڕوویدا (بۆ پێشمه‌رگه بێ ئه‌زموونه؟ بۆ وره‌ی نیه؟). باشه بۆ میلله‌تێكی جه‌نگاوه‌ری وه‌ك كورد به ته‌مای خه‌ڵكی بێگانه بێت بیپارێزن؟
14- له ڕووی یاساییه‌وه، كوردستان وڵاتی بێ یاسایه. ڕۆژانه به ناهه‌ق خه‌ڵك ده‌كوژرێت. زۆریش له تاوانباران به هۆی هه‌بوونی خزم و كه‌سی به‌رپرس، ده‌سته‌ڵاتی داد ناتوانێت هیچیان له گه‌ڵ بكات! ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت چینێكی به هێز هه‌یه له سه‌رووی یاساوه‌یه. ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ هۆكاره‌كانی تر وایكردووه، خه‌ڵك بێ هیوا و بێ متمانه بێت له‌م ده‌سته‌ڵاته و باوه‌ڕی به ئاینده‌ی كوردستان نه‌بێـت. ئه‌گه‌ر ڕاستیی ئه‌م ڕه‌وشه نه‌گه‌ینراوه به جه‌نابتان، ئه‌مه هه‌قیقه‌تی نێو شه‌قامی كورده. ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانیی به هێز، به چه‌سپاندنی یاسا و جێبه‌جێكردنی عه‌داله‌ت، ده‌مێنێته‌وه و سه‌رده‌كه‌وێت. به پێچه‌وانه‌وه، ده‌سته‌ڵاتی فه‌وزا و كه‌س به‌كه‌س نا و بێ یاسا، زوو یان دره‌نگ هه‌ر ده‌ڕوخێت.
15- له ساڵی 1991 وه، زۆر دام و ده‌زگای سیخوڕیی و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به ئێران و توركیا له كوردستان بوونیان هه‌بووه. ئه‌م دوو وڵاته داموده‌زگا و بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆریان له سه‌ر كورد و كوردستان هه‌یه. باشه هه‌رێمی كوردستان چه‌ند داموده‌زگا و بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه له سه‌ر ئێران و توركیا و میلله‌ته‌كانیان؟ چه‌ند بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه له سه‌ر لایه‌ن و كه‌رتی جیای ئه‌م دوو وڵاته؟ چه‌ند خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه له سه‌ر ئاستی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوریی و فه‌رهه‌نگیی و كه‌لتوریی ئه‌م دوو وڵاته؟ باشه بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سه‌ره‌تایی، مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته و وڵاتانی تر ده‌كات؟ بۆ ئێمه‌ی كورد مادده و كه‌ره‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه و گه‌مه‌ی ئه‌وان بین، كه‌چی خۆمان یاریزان نه‌بین وه‌ك ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتیان له گه‌ڵ بكه‌ین؟ بۆ كورد به‌رده‌وام به ڕه‌فتاری خێڵ مامه‌ڵه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ر ده‌كات؟
16- میلله‌تی كورد تا ئێستا ئایدیۆلۆجیای نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی نیه. ئه‌و كوردایه‌تییه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرا، بووه‌ته جێگای گاڵته‌وگه‌پی خه‌ڵك، وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه بكرێته ئایدیۆلۆجیا. تورك خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیای توركایه‌تیی و عوسمانیه‌تن، هه‌ر تاكێكی تورك به جه‌مسه‌رێكی ئه‌م ئایدیۆلۆجیایه گۆشكراوه و زۆر ڕاشكاوانه‌و چاونه‌ترسانه ده‌ریده‌بڕێت. ئه‌تاتۆركپه‌رسته‌كان ئه‌گه‌ر ڕێز له ئیسلامیش نه‌گرن و نه‌یار بن، به‌ڵام ڕێز و خۆشه‌ویستییان هه‌یه بۆ عوسمانییه‌ت و به به‌شێك له مێژووی وڵاته‌كه‌یان ده‌زانن. عوسمانییه نوێیه‌كانیش (واته ئیسلامیه توركه‌كان) ڕێز له زۆر بنه‌مای ئه‌تاتۆركییه‌ت ده‌گرن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه له نێوانیان هه‌یه و تا ئێستا درزی گه‌وره نه‌كه‌وتۆته نێو وڵاته‌كه‌یان، به شێوازێك به چه‌ك و شه‌ڕ ڕوو به ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، وڵاته‌كه‌یان خاپور بكه‌ن. كورد بۆ كه‌مترین توڕه‌بوون و هه‌ڵچوون و ناكۆكیی، به چه‌ك و شه‌ڕ ڕوو به ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه (ئایا هه‌وڵ دراوه له قووڵاییه‌وه ئه‌م دیارده‌یه شه‌نوكه‌و بكرێت، چاره‌سه‌ریی بۆ بدۆزرێته‌وه؟)! فارس خاوه‌نی هه‌مان دووجه‌مسه‌ری نه‌ته‌وه‌ی فارس و شیعه‌گه‌رایه‌تیی خۆیانن وه‌ك ئایدیۆلۆجیایه‌ك. ئینتیمای هه‌ر فارسێك به لایه‌ك له‌م لایه‌نانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوناسه‌كه‌یان و بۆ هێزی نه‌ته‌وه. كه‌سێكی فارس بێ دین بێت و گوێ نه‌دات به شیعه‌گه‌رایی، به‌ڵام شانازیی به مێژوو و كه‌لتور و شارستانیی فارس ده‌كات و ڕاشكاوانه شانازیی پێوه ده‌كات. كه‌واته به جه‌مسه‌رێك گرێدراوی هه‌مان ئایدیۆلۆجیایه، كه بۆ ئامانجی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت كار ده‌كات. عه‌ره‌بیش به هه‌مان شێوه ئایدیۆلۆجیای چه‌ند جه‌مسه‌ریان هه‌یه. له‌م نێوه‌دا، كورد وێڕای ئه‌وه‌ی زمان و كه‌لتور و جوگرافیا و ده‌سته‌ڵاتی یه‌كگرتوو و هاوبه‌شی نیه، نه‌وه‌كانی وه‌ها جۆش‌وخرۆش كراون، به‌رده‌وام نه‌فره‌ت له مێژووی خۆیان بكه‌ن. میدیای پارتی و یه‌كێتی 30 ساڵه فێری ڕۆڵه‌ی كورد ده‌كه‌ن كه ئێمه هه‌زاران ساڵه كۆیله و داگیر كراوین! سه‌ڵاحه‌دین جاشی عه‌ره‌ب بووه، كورد هیچی بۆ خۆی نه‌كردووه، هه‌میشه كۆیله‌ی خه‌ڵك بووه (ئنجا ببینن لاوازیی شوناسی كورد به رامبه‌ر به شوناسه‌كانی تر له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟!). جا كه‌واته ڕۆڵه‌ی نوێی كوردستان به چی كورده‌وه بنازێت كه ئیسلامی پێ داگیركه‌ره، صه‌ڵاحه‌ددینی پێ جاشه، كوردی پێ كۆیله‌یه؟! تا ئه‌و ڕاده‌ی گاڵته‌كردن گه‌یشته سه‌ر قازی محه‌ممه‌دی ڕه‌حمه‌تیی و شێخ مه‌حمودی حه‌فیدی ڕه‌حمه‌تیی و مه‌لا مسته‌فای ڕه‌حمه‌تیی. بۆ نمونه، ئه‌و كۆچه ئه‌فسوناوییه‌ی مه‌لا مسته‌فا كردی له مه‌هاباده‌وه به‌ره‌و سۆڤیه‌ت، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین سه‌روه‌رییه‌كانی مێژووی كورد، به درێژای هه‌زاران ساڵ، وایلێهاتووه، گه‌نجی تازه پێگه‌یشتوو، به گاڵته‌وه باسی ئه‌م سه‌روه‌ریه مه‌زنه بكات، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر میلله‌تێكی تر خاوه‌نی بوایه، ئێستا سه‌دان چیڕۆك و ڕۆمان و فیلم و ته‌مسیلیی و لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر به‌رهه‌م هاتبوو. به‌داخه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م نه‌وه و ڕۆڵانه‌یان به‌رهه‌مهێنا و گۆشیانكردن به بێڕێزیكردن و سوككردنی كورد و مێژووی كورد، میدیای پارتی و یه‌كێتیی بوون كه 30 ساڵه له ده‌ستی خه‌ڵكی نه‌زان و نا به‌رپرسه! ئایا جه‌نابتان هیچ جار فه‌رمانتان كردووه لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر لایه‌نی ده‌مارگیریی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌ییوبیی بكرێت بۆ كورد دژ به توركه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هێز و ئایدیۆلۆجیا به‌كار بهێنرێت بۆ كورد دژ به ده‌وروبه‌رێكی نه‌یار، به تایبه‌تی توركیا؟ ئه‌گه‌ر كورد ئاگاداریی ئه‌م لایه‌نه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین نیه، تورك باش ئاگادارن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه، مێژوونوسی تورك قه‌دیر ئۆغڵۆ (ڕاوێژكاری ئۆردو‌غان، ساڵی پار كۆچی دوایی كرد)، هه‌رچه‌نده ده‌مارگیرێكی تونده بۆ ئیسلام و عوسمانییه‌ت، به‌ڵام زۆر ڕاشكاوانه هێرشده‌كاته سه‌ر سه‌ڵاحه‌ددین و به بێ شه‌ره‌ف و ئاژه‌ڵ ناوی ده‌بات، چونكه ده‌سته‌ڵاتی توركی زه‌نكیی له‌ناوبرد!
17- ده‌توانم بپرسم ئایا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ڕاوێژكاری مێژووی هه‌یه؟ ئایا ڕاوێژكاری هه‌یه پسپۆر بێت له بواری فه‌لسه‌فه و مێژووی ناوچه و جیهان؟ ئایا ڕاوێژكاری سایكۆلۆجیای كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگای هه‌یه؟ ساڵانێكی زۆر پیته‌ر گالبرێت كرابوویه ڕاوێژكاری ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم بێگومان به پاره‌یه‌كی زۆره‌وه (نمونه‌ی زۆرێكی تری بێگانه!). ئایا له نێو كورد خه‌ڵكمان نیه بكرێته ڕاوێژكار له جیاتی به هه‌ده‌ردانی ملیۆنان دۆلار له سه‌ر بێگانه، كه به قه‌ده‌ر كوردێكی ئاسایی كورد ناناسێت؟!
18- له كاتێكدا كورد ژماره‌ی كه‌متره له تورك و فارس و عه‌ره‌ب، كه‌چی له كوردستان به یاسا، فره‌ژنیی قه‌ده‌غه‌كراوه. ڕه‌وشێك دروستكراوه له فه‌وزاو بێ ده‌رامه‌تیی و هه‌ژاریی كه خێزانی كورد نه‌یه‌وێ منداڵیان ببێت یان ته‌نها یه‌ك دوو منداڵ و زیاتر نا. به‌ڵام حاڵه‌تی فه‌وزای په‌یوه‌ندی نا شه‌رعیی پیاو و ژن په‌ره‌ی پێدراوه و ڕێی بۆ خۆشكراوه، كه ئه‌م حاڵه‌ته كاریگه‌ریی قووڵی نه‌گێتیڤ ده‌كاته سه‌ر لایه‌نی جه‌نگاوه‌ریی و گیانفیدایی و وره‌ی ڕوو به ڕوو بونه‌وه به‌رامبه‌ر به دوژمن. ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان (خانه‌ی یه‌كه‌می نه‌ته‌وه)، به سه‌دان جار زیادی كردووه به‌رامبه‌ر به سه‌رده‌می به‌عس كه كورد به‌وه پێناسه‌ی ده‌كات كه ده‌یویست جینۆسایدی كورد بكات!
19- له نێو كوردی هه‌نده‌ران، له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئوستڕالیا ...تد، گه‌نجێكی زۆری بێ ساحێبمان هه‌یه كه ده‌كرێت ببنه گه‌نجینه بۆ هه‌رێمی كوردستان و كورد به گشتیی. كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بووه بیری له‌وه كردبێته‌وه تۆڕێكی پته‌و و سیستماتیك دابمه‌زرێنێت له گه‌ڵ كوردی هه‌نده‌ران بۆ سود و كه‌ڵك بۆ هه‌ردوو لا. بێ ساحێبترین و لاوازترین كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له هه‌نده‌ران كوردن. هه‌موو شوناسه‌كانی تر خاوه‌ن پێگه و بنكه و داموده‌زگاو قوتابخانه‌ن. كورد زۆر لاواز و شپرزه و بێ په‌له‌پۆیه! باسكردنی ڕه‌وشی كوردی هه‌نده‌ران مرۆڤ ته‌واو بێ هیوا ده‌كات. ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌وڵ و كۆششی تاكه كه‌سه و هیچی تر!
20- قسه‌وباسی ترم زۆره بیانخه‌مه ڕوو.به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر درێژی نه‌كه‌ینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه بێزاركه‌ر نه‌بێت، له‌وانه‌یه پرسیار بێته ئاراوه، ئه‌ی چاره‌سه‌ر چیه؟
من له چه‌ند خاڵێك، ئه‌وه‌ی عه‌قڵی ساده‌وساكاری من بڕی پێشكابێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، لێره به كورتكراوه‌یی ده‌یانخه‌مه ڕوو:
1- كاتێك ڕه‌وشی وڵاتێك ده‌گاته سه‌ر لێواری قه‌بر، وه‌ك ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به قوربانیی زۆر زۆر مه‌زن هه‌یه باری لار ڕاست بكاته‌وه. واته ئه‌گه‌ر شێرپه‌نجه له به‌شێكی جه‌سته‌ی دا، پێویستی كرد قاچ یان ده‌ست یان به‌شێك ببڕدرێته‌وه، پێویسته ببڕدرێت، گه‌رنا ته‌واوی جه‌سته ده‌بێته قوربانیی. بۆیه پێویسته قوربانی بدرێت. ئه‌م قوربانیه‌ش تا ئه‌م چركه‌ساته به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی پێی هه‌ڵسێت. ئه‌ویش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت كه له خاڵه‌كانی داهاتوو ده‌یانخه‌مه ڕوو.
2- سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت چه‌ند هه‌زار چه‌كدارێكی دڵسۆز و ئازا له ده‌وری خۆكۆ بكاته‌وه، كه وه‌لائیان ته‌نها بۆ خۆی بێت، فه‌رمان ته‌نها له‌و وه‌ربگرن. ئه‌گه‌ر له نێو پارتی ناكرێت ئه‌م چه‌كدارانه كۆ بكرێنه‌وه، چونكه وابه‌سته‌ی سه‌ركرده‌كانی تری ناو پارتین، به بروسكه‌یه‌ك له ناو خودی میلله‌ت ئه‌م جۆره چه‌كدارانه په‌یدا ده‌بن و گیانفیدا ئاماده ده‌بن. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویسته چونكه ئێستا ده‌سته‌ڵاتی حكومه‌ت و حزب بووته ئه‌سیری كوتله‌بازیی و چه‌ندین مافیای سه‌ر به كه‌سانی ناو ده‌سته‌ڵات كه به هێز و سامانن! به بێ هێزێك كه له سه‌رووی هه‌موو هێزه‌كانی تره‌وه بێت، مه‌حاڵه ئه‌م باروزروفه كۆنتڕۆڵ بكرێت!
3- كوردستان ئێستا ئه‌سیری چه‌ندین هێزی جیایه، ته‌نانه‌ت له ناو هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتدار. واته فره‌هێزی ده‌مامكدار هه‌یه و به ڕواڵه‌ت هێزی هه‌مان حزب و ده‌سته‌ڵاته (كوتله‌بازیی). ئه‌و هێزه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی پێویسته هه‌یبێت، یه‌كه‌م كاری ئه‌وه‌یه ئه‌م فره‌هێزیه له‌ناو به‌رێت و سه‌رجه‌م هێزه‌كان بكاته‌وه یه‌ك، ته‌نها سه‌رچاوه‌ی فه‌رمان له یه‌ك شوێن وه‌ربگرن. هه‌ر میلله‌تێك فره‌هێزی و سه‌نته‌ری جیاوازی هێز له ناویدا هه‌بوو، پێویستی به دوژمنی ده‌ره‌كیی نیه بۆ له ناوچوون. هه‌ر خودی خۆیان، خۆیان له ناو ده‌به‌ن.
4- سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێت له هه‌مانكاتدا فه‌رمانی توند ده‌ربكات، دژ به سه‌ركرده و به‌رپرسی هه‌موو كوردستان، پێشی هه‌موویانیش، بنه‌ماڵه و حزبه‌كه‌ی خۆی واته پارتی. ئه‌گه‌ر به پارتی و بنه‌ماڵه‌ی خۆی ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ی تر زۆر ئاسانتره. فه‌رمانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی كورتدا، هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانێك بردوویانه بیگه‌ڕێننه‌وه خه‌زینه‌ی ده‌سته‌ڵات. هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی كرد، به ئاشكرا و به به‌رچاوی خه‌ڵك له میدیاوه بخرێته به‌رده‌م دادگای كراوه، له ته‌لفزیۆنیش نیشان بدرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت، له ڕۆژگارێكی نزیكدا، خه‌ڵك هه‌ر ده‌ته‌قێته‌وه. ئنجا ئه‌وه‌ی میلله‌ت له جه‌نابی بارزانی قه‌بولیان ده‌كرد به هۆی ئیعتباراتی خه‌بات و مێژوو و سه‌ر‌وه‌ری مه‌لا مسته‌فا و خه‌باته‌كه‌ی، ده‌بێ ئه‌وه بزانین، كه منداڵ و برا و برازای جه‌نابتان ئه‌م مێژووه و خه‌باته‌یان نیه و هاتوونه‌ته سه‌ر حازریی. ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت به‌رپا نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته بناغه‌ی سیسته‌م و سیاسه‌ت له ئاینده‌یه‌كی نزیك، به ڕاشكاوی به جه‌نابی به‌ڕێزتان ده‌ڵێم، كه ئه‌سته‌مه ڕۆڵه‌كانی جه‌نابت بتوانن به‌رده‌وامیی به هه‌مان ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بده‌ن كه جه‌نابتان تا ئێستا هێناوتانه. هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به جه‌نابت بڵێت، ئه‌وه وه‌ك ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سه‌ددام وایه كه له ته‌لفزیۆن هوتافیان دژ به ئه‌مریكا لێده‌دا و ناوی سه‌ددامیان به‌رز ڕاده‌گرت، ئێستاش له‌و كه‌سانه‌ن به دیكتاتۆر وه‌سفی سه‌ددام ده‌كه‌ن.
5- ده‌كرێت دادگای تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستبكرێت به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌رانێكی وه‌كو به‌ڕێز ڕزگار ئه‌مین، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه پاره‌و سامانی بردراو.
6- پاره‌یه‌كی زۆری ونبوی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه، له ئێران و توركیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و شوێنی تریش. به‌م شێوازه به‌شێكی زۆری ئه‌م پاره‌وپول و سامانه بردراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان. ئه‌و پاره و سامانه‌ی بردراوه‌ته نێو توركیا و ئێران جێگای هه‌ڵوه‌سته‌یه! چۆن ده‌بێت پاره‌وپولی میلله‌ت ببردرێته نێو ده‌ستی دوژمنی سه‌رسه‌ختی میلله‌تی كورد؟! ئایا هیچ شتێك له‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌رێم سه‌یرتر هه‌یه، له سه‌ر ده‌ریای نه‌وت و سامان بێت، كه‌چی كوردستان وێڵ بكات، پاره‌وپول بباته ناو ماڵی دوژمن، كه‌رتی خوێندن وپه‌روه‌رده و ته‌ندروستیش له‌و په‌ڕیی وێرانی بێت، خه‌ڵكی ده‌سته‌ڵات، منداڵ و خزمه‌كانیان، بۆ هه‌ردوو كه‌رته‌كه بنێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه‌چی به‌م حاڵه‌ش بیانه‌وێ به‌رده‌وام بن له ده‌سته‌ڵات و مننه‌ت به سه‌ر خه‌ڵكه‌وه بكه‌ن؟! شتی وا له مێژوو نه‌بووه!
7- یاسای سزای مه‌ده‌نیی توند بكرێت، به شێوازێك، حوكمی له سێداره‌دان به گه‌ڕ بخرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك به ناهه‌ق كه‌سێكی كوشت یه‌كسه‌ر دوای دادگا له سێداره بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سنور بۆ ئه‌و فه‌وزایه جه‌رگبڕه دابنرێت كه ئێستا كوردستان تێی كه‌وتووه و وه‌كو جه‌نگڵستانی لێهاتووه.
8- خه‌ڵكی پسپۆر و كارامه و خاوه‌ن ئه‌زموون كۆ بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بكه‌نه شوێنێكی وه‌به‌رهێنان له سه‌ر ئاستی پیشه‌سازیی، كشتوكاڵ... هتد. كارگه‌ی زۆر بكرێته‌وه و خه‌ڵك فێری ئیش بكرێت. پڕۆژه‌ی بچوكی بزنس و وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌قینه پشتگیریی بكرێت. ئیعتیماد نه‌كرێته سه‌ر موچه. كه خه‌ڵك فێری ئیش و پاره په‌یداكردن بوو، خۆیان له موچه دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
9- كه‌رتێك یان به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك له نێو حكومه‌تی هه‌رێم دروستبكرێت، تایبه‌ت به بیرۆكه و پڕۆژه و پلان، كه خه‌ڵك هه‌یه‌تیی و ده‌یه‌وێ پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی بكات. له به‌رامبه‌ر هه‌ر بیرۆكه و پڕۆژه و پلانێك حكومه‌ت ده‌توانێت پاداشتێكی دیاریكراو بداته خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ر خرایه واری جێبه‌جێكردن و به ناوی ئه‌وه‌وه تۆمار بكرێت.
10- دروستكردنی چه‌ندین بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئێران و توركیا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ڕۆژئاوا، كه ته‌نها خه‌ڵكانی پسپۆر و شاره‌زا تیایدا كار بكه‌ن. په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بێت له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێم. ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره خه‌ڵكه پسپۆڕ و شاره‌زایانه بوونیان نیه پێویسته هه‌وڵ بدرێت بێنه كایه‌وه و دروست ببن.
11- هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و كوشنده‌یه، به‌ناوی ئیسلام حزبی سیاسیی هه‌بێت. ئیسلام دینی خه‌ڵكه و ناكرێت بۆ مه‌رامی سیاسیی گروپێك یان حزبێك به‌كار بهێنرێت و ئیحتیكار بكرێت. ئه‌م مه‌سه‌له پێویسته له گه‌ڵ حزب و گروپه ئیسلامییه‌كان به گفتوگۆی چڕ‌وپڕ و عاقڵانه چاره‌سه‌ر بكرێت. پێویسته هه‌یئه‌تێك له زانایان دروستبكرێت و ڕێز و شكۆیه‌كی سه‌روه‌ریانه‌ی هه‌بێت، له ئاستی مه‌رجه‌عیه‌ت، سه‌ركردایه‌تیی كورد بۆ كار و فه‌رمان ڕاوێژی جیددی پێبكات (به گفتوگۆ له گه‌ڵیان و به هاوبه‌ش فه‌رمان ده‌ربكرێت). سه‌ركرده‌كانی حزب و گروپه ئیسلامییه‌كان (ئه‌وانه‌ی زانان) ده‌كرێت له‌م هه‌یئه‌ته بن، شانبه‌شانی زانایانی تر. ئه‌ندام و كادیرانی تری ئه‌م حزب و گروپه ئیسلامییانه ئازاد بكرێن، هه‌ر یه‌كه‌و له شوێنی خۆی بچێته نێو ده‌سته‌ڵات، یان بچنه نێو حزبه‌كانی ده‌سته‌ڵات بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و نیشتمان (ھه‌ر یه‌كه‌و له شوێنی ژیانی خۆی).
12- به‌رنامه‌ی تواناسازیی به‌رنامه‌یه‌كی باش بوو به‌ڵام نه‌یپێكا. پێویسته ئه‌م به‌رنامه به پلانێكی تۆكمه جێبه‌جێبكرێت. بۆ نمونه له هه‌ر شارێك پێویسته چه‌ند سه‌د قوتابیه‌كی لێهاتوو و كارامه و زمان‌زان ده‌ستنیشان بكرێت. ده‌بێ پێویستیی شاره‌كه دیاری بكرێت بۆ نمونه چه‌ند ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی ده‌وێت، چه‌ند ئه‌ندازیاری ڕێگاوبان، چه‌ند ئه‌ندازیاری كۆشكوته‌لار، چه‌ند پزیشكی دڵ، چه‌ند پزیشكی چاو، چه‌ند پزیشكی ئه‌عساب و ده‌مار...هتد. هه‌روه‌ها له كه‌رته‌كانی تری وه‌كو فێركردن و په‌روه‌رده و سایكۆلۆجیی و فیزیا و كیمیا و ته‌كنه‌لۆجیا و مێژوو و فه‌لسه‌فه. پێویسته لێژنه دروستبكرێت بۆ چاودێریی و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌م قوتابیانه، كه ئایا دڵسۆزانه ئه‌رك و كاریان ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێت سه‌د یان دوو سه‌د قوتابیی بنێردرێنه ده‌ره‌وه بۆ خوێندنی هونه‌ری سینه‌ما و فیلم و ده‌رهێنان و كامێرا...هتد. خوێندنی دیپلۆم و لیسانس و ماسته‌ر و دكتۆرا. ئه‌م چوار قۆناغه پێكه‌وه به 7 تا 9 ساڵ ته‌واو ده‌كرێت. هه‌روه‌ها كورد پێویستی به چه‌ند هه‌زار كادیرێك هه‌یه كه به شێوازێكی پڕۆفێشناڵانه فێری كاری پیشه‌یی ببن وه‌كو كاری بیناسازیی، وه‌ستاییه جۆراوجۆره‌كان، دروستكردن و وه‌به‌رهێنان...هتد.
13- بۆ مه‌سه‌له‌ی ڕێنیسانس، هاوپێچ له گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه پڕۆژه‌پلانێكم به عه‌ره‌بیی نوسیووه. ساڵی 2012 به كوردیی پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی هه‌رێمم كرد. له هه‌فته‌نامه‌ی ڕووداو بڵاو بوویه‌وه. ئه‌م نوسخه عه‌ره‌بیه بۆ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی نێردراوه. ده‌كرێت بۆ كوردیش بكرێت كه یه‌كه‌م جار هه‌ر بۆ كورد نوسراوه.
14- قوتابخانه‌ی ساوایان و سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندیی پێویسته به ته‌واوی بگۆڕدرێت، هه‌ر له شێوازی ته‌لار و پۆل و كه‌لوپه‌له‌وه تا مه‌نهه‌جی خوێندن. كوردێكی زۆر له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئوستڕالیا ده‌ژین، ده‌كرێ شێوازی خوێندنی ئه‌م وڵاتانه له كوردستان دروستبكرێت و سود له كوردی هه‌نده‌ران وه‌ربگیرێت.
ساڵی 2003 وه حاڵه‌تێكی زۆر سه‌رشێتانه و هاربوون به پاره و بۆ پاره دروست بووه. خودی ده‌سته‌ڵات ئه‌م حاڵه‌ته‌ی دروستكرد، كه تیایدا، تاكی كورد به گه‌وره‌و بچوكه‌وه توشی شێوانی ڕۆح و ده‌روون بوو. كاره‌ساتی گه‌وره‌ش لێیه‌وه په‌رش و بڵاو بوویه‌وه. ئاڵووده‌بوونێكی زۆر بێ‌باك به سه‌رپێچیكردنی یاسا و به‌كارهێنانی سامانی گشتیی بۆ حه‌زوئاره‌زووی تاك، له نێو حوكمڕانی كورد سه‌ری هه‌ڵدا. خودی ده‌سته‌ڵات هۆكار و ئاكامه‌كه‌ی دروست كرد.
12- میدیا و ته‌له‌فزیۆن و شانۆ و كاره هونه‌ریه‌كانی دڕاما و فلیم، كاریگه‌ریی زۆریان به سه‌ر خه‌ڵكی جیهان و ناوچه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه. له ده‌وروبه‌رمان، سوریا، ئوردن، توركیا و ئێران به‌رده‌وام له‌م كه‌رتانه‌دا كاری گه‌وره‌یان به‌رهه‌م هێناوه و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن. كورد به گه‌وره و بچوكیه‌وه، ته‌ماشاكه‌ر و شوێنكه‌وته‌ی كار و به‌رهه‌می ئه‌م میلله‌تانه‌ی ده‌وروپشتمانه. ئه‌ی خێره كورد 30 ساڵه حوكم ده‌كات، نه‌یتوانیووه فلیمێك به‌رهه‌م بێنێت نه‌ختێك ئه‌ر‌زشی هه‌بێت، زنجیره دڕامایه‌ك به‌رهه‌م بێنێت شایه‌نی ئه‌وه بێـت ته‌رجه‌مه‌ی زمانه‌كانی دراوسێ و جیهان بكرێت، ڕووی ئه‌وه‌ی هه‌بێت خه‌ڵكی بینه‌ری بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد بینه‌ری به‌رهه‌می خه‌ڵكه؟ هه‌یه‌و نیه چه‌ند فیلمێكی زۆر هه‌ژار و بێ ناوه‌ڕۆك و ئاست نزم، كه كوردێكی ڕۆژهه‌ڵات بۆ چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی خۆی خستنیه بازاڕی جیهانه‌وه، كه ڕاستیه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی زۆر شێواوی كورد ده‌دات به جیهان. ئایا ده‌كرێت كورد له‌م كه‌رتانه پێشكه‌وتوو بێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به بێگومان به‌ڵێ یه. من كه ئه‌زمونم نیه له بواری سینه‌ما و فلیم و ده‌رهێنان و لایه‌نه په‌یوه‌سته‌كانی تر، ده‌توانم گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكه‌م، كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا یه‌ك گروپی چه‌ند سه‌د كه‌سیی پسپۆر و كارامه بۆ كوردستان بهێنمه كایه‌وه. به‌ڵام ئایا ئه‌مه خولیا و ئامانجی كاربه‌ده‌ستان و حكومه‌تی هه‌رێمه؟! ئه‌ی جه‌نابتان وه‌ك ئه‌میندار له سه‌ر مێژووی كوردستان و به‌تایبه‌تیش مێژووی مه‌لا مسته‌فا، چۆن دوای ئه‌وه‌ی ملیاران دۆلار له ژێر ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی جه‌نابتان بوو، هه‌وڵ نه‌درا له گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێكی هۆڵیوود گفتوگۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی فلیمێك ده‌رباره‌ی كۆماری كوردستان له مهاباد به‌رهه‌مبهێندرێت، تیایدا ئه‌و به‌ڕێكه‌وتنه‌ی بارزانی و 500 پێشمه‌رگه‌یه به‌ره‌و سۆڤیه‌ت بكرێته ناوه‌ڕۆكی فلیمه‌كه و پیشانی جیهان بدرێت؟! به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كارانه زه‌حمه‌ت نیه، به‌ڵام به داخه‌وه خه‌مخۆری نیه.
13- له ڕووی عه‌سكه‌ریه‌وه كورد به خۆی ده‌نازێ كه میلله‌تێكی جه‌نگاوه‌ر و خه‌باتگێڕه. له 1991 وه تا ساڵی 2014 كورد ده‌سته‌ڵاتی به سه‌ر باشوری كوردستان هه‌یه. له 2014وه داعش دێته پێشه‌وه. ڕێژه‌یه‌كی زۆری پاره له ژێر ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم هه‌یه. باشه ئه‌ی كوا چه‌كی قوڕس بۆ پێشمه‌رگه، موشه‌ك و چه‌كه‌كانی تر. خۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌م چه‌كانه ئه‌سته‌م نیه و زۆره له بازاڕی ڕه‌ش. ئه‌ی شه‌رم نیه، كورد چاوی له ده‌ستی دوژمنێكی وه‌كو ئێران و توركیا بێت، بێن به‌رگریی لێبكه‌ن دژ به داعش؟! ئه‌ی كوا مه‌شق و ڕاهێنان و دروستكردنی یه‌ك سوپا بۆ كورد، كه وه‌ها نه‌بێت له یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ داعش چۆك دابدات، وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نابیشتان دانتان نا به‌م ڕاستیه كه له سه‌ره‌تا، به هۆی بێ ئه‌زموونیی پێشمه‌رگه و وره‌به‌ردان شكست ڕوویدا (بۆ پێشمه‌رگه بێ ئه‌زموونه؟ بۆ وره‌ی نیه؟). باشه بۆ میلله‌تێكی جه‌نگاوه‌ری وه‌ك كورد به ته‌مای خه‌ڵكی بێگانه بێت بیپارێزن؟
14- له ڕووی یاساییه‌وه، كوردستان وڵاتی بێ یاسایه. ڕۆژانه به ناهه‌ق خه‌ڵك ده‌كوژرێت. زۆریش له تاوانباران به هۆی هه‌بوونی خزم و كه‌سی به‌رپرس، ده‌سته‌ڵاتی داد ناتوانێت هیچیان له گه‌ڵ بكات! ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت چینێكی به هێز هه‌یه له سه‌رووی یاساوه‌یه. ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ هۆكاره‌كانی تر وایكردووه، خه‌ڵك بێ هیوا و بێ متمانه بێت له‌م ده‌سته‌ڵاته و باوه‌ڕی به ئاینده‌ی كوردستان نه‌بێـت. ئه‌گه‌ر ڕاستیی ئه‌م ڕه‌وشه نه‌گه‌ینراوه به جه‌نابتان، ئه‌مه هه‌قیقه‌تی نێو شه‌قامی كورده. ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانیی به هێز، به چه‌سپاندنی یاسا و جێبه‌جێكردنی عه‌داله‌ت، ده‌مێنێته‌وه و سه‌رده‌كه‌وێت. به پێچه‌وانه‌وه، ده‌سته‌ڵاتی فه‌وزا و كه‌س به‌كه‌س نا و بێ یاسا، زوو یان دره‌نگ هه‌ر ده‌ڕوخێت.
15- له ساڵی 1991 وه، زۆر دام و ده‌زگای سیخوڕیی و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به ئێران و توركیا له كوردستان بوونیان هه‌بووه. ئه‌م دوو وڵاته داموده‌زگا و بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆریان له سه‌ر كورد و كوردستان هه‌یه. باشه هه‌رێمی كوردستان چه‌ند داموده‌زگا و بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه له سه‌ر ئێران و توركیا و میلله‌ته‌كانیان؟ چه‌ند بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه له سه‌ر لایه‌ن و كه‌رتی جیای ئه‌م دوو وڵاته؟ چه‌ند خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه له سه‌ر ئاستی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوریی و فه‌رهه‌نگیی و كه‌لتوریی ئه‌م دوو وڵاته؟ باشه بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سه‌ره‌تایی، مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته و وڵاتانی تر ده‌كات؟ بۆ ئێمه‌ی كورد مادده و كه‌ره‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه و گه‌مه‌ی ئه‌وان بین، كه‌چی خۆمان یاریزان نه‌بین وه‌ك ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتیان له گه‌ڵ بكه‌ین؟ بۆ كورد به‌رده‌وام به ڕه‌فتاری خێڵ مامه‌ڵه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ر ده‌كات؟
16- میلله‌تی كورد تا ئێستا ئایدیۆلۆجیای نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی نیه. ئه‌و كوردایه‌تییه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرا، بووه‌ته جێگای گاڵته‌وگه‌پی خه‌ڵك، وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه بكرێته ئایدیۆلۆجیا. تورك خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیای توركایه‌تیی و عوسمانیه‌تن، هه‌ر تاكێكی تورك به جه‌مسه‌رێكی ئه‌م ئایدیۆلۆجیایه گۆشكراوه و زۆر ڕاشكاوانه‌و چاونه‌ترسانه ده‌ریده‌بڕێت. ئه‌تاتۆركپه‌رسته‌كان ئه‌گه‌ر ڕێز له ئیسلامیش نه‌گرن و نه‌یار بن، به‌ڵام ڕێز و خۆشه‌ویستییان هه‌یه بۆ عوسمانییه‌ت و به به‌شێك له مێژووی وڵاته‌كه‌یان ده‌زانن. عوسمانییه نوێیه‌كانیش (واته ئیسلامیه توركه‌كان) ڕێز له زۆر بنه‌مای ئه‌تاتۆركییه‌ت ده‌گرن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه له نێوانیان هه‌یه و تا ئێستا درزی گه‌وره نه‌كه‌وتۆته نێو وڵاته‌كه‌یان، به شێوازێك به چه‌ك و شه‌ڕ ڕوو به ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، وڵاته‌كه‌یان خاپور بكه‌ن. كورد بۆ كه‌مترین توڕه‌بوون و هه‌ڵچوون و ناكۆكیی، به چه‌ك و شه‌ڕ ڕوو به ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه (ئایا هه‌وڵ دراوه له قووڵاییه‌وه ئه‌م دیارده‌یه شه‌نوكه‌و بكرێت، چاره‌سه‌ریی بۆ بدۆزرێته‌وه؟)! فارس خاوه‌نی هه‌مان دووجه‌مسه‌ری نه‌ته‌وه‌ی فارس و شیعه‌گه‌رایه‌تیی خۆیانن وه‌ك ئایدیۆلۆجیایه‌ك. ئینتیمای هه‌ر فارسێك به لایه‌ك له‌م لایه‌نانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوناسه‌كه‌یان و بۆ هێزی نه‌ته‌وه. كه‌سێكی فارس بێ دین بێت و گوێ نه‌دات به شیعه‌گه‌رایی، به‌ڵام شانازیی به مێژوو و كه‌لتور و شارستانیی فارس ده‌كات و ڕاشكاوانه شانازیی پێوه ده‌كات. كه‌واته به جه‌مسه‌رێك گرێدراوی هه‌مان ئایدیۆلۆجیایه، كه بۆ ئامانجی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت كار ده‌كات. عه‌ره‌بیش به هه‌مان شێوه ئایدیۆلۆجیای چه‌ند جه‌مسه‌ریان هه‌یه. له‌م نێوه‌دا، كورد وێڕای ئه‌وه‌ی زمان و كه‌لتور و جوگرافیا و ده‌سته‌ڵاتی یه‌كگرتوو و هاوبه‌شی نیه، نه‌وه‌كانی وه‌ها جۆش‌وخرۆش كراون، به‌رده‌وام نه‌فره‌ت له مێژووی خۆیان بكه‌ن. میدیای پارتی و یه‌كێتی 30 ساڵه فێری ڕۆڵه‌ی كورد ده‌كه‌ن كه ئێمه هه‌زاران ساڵه كۆیله و داگیر كراوین! سه‌ڵاحه‌دین جاشی عه‌ره‌ب بووه، كورد هیچی بۆ خۆی نه‌كردووه، هه‌میشه كۆیله‌ی خه‌ڵك بووه (ئنجا ببینن لاوازیی شوناسی كورد به رامبه‌ر به شوناسه‌كانی تر له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟!). جا كه‌واته ڕۆڵه‌ی نوێی كوردستان به چی كورده‌وه بنازێت كه ئیسلامی پێ داگیركه‌ره، صه‌ڵاحه‌ددینی پێ جاشه، كوردی پێ كۆیله‌یه؟! تا ئه‌و ڕاده‌ی گاڵته‌كردن گه‌یشته سه‌ر قازی محه‌ممه‌دی ڕه‌حمه‌تیی و شێخ مه‌حمودی حه‌فیدی ڕه‌حمه‌تیی و مه‌لا مسته‌فای ڕه‌حمه‌تیی. بۆ نمونه، ئه‌و كۆچه ئه‌فسوناوییه‌ی مه‌لا مسته‌فا كردی له مه‌هاباده‌وه به‌ره‌و سۆڤیه‌ت، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین سه‌روه‌رییه‌كانی مێژووی كورد، به درێژای هه‌زاران ساڵ، وایلێهاتووه، گه‌نجی تازه پێگه‌یشتوو، به گاڵته‌وه باسی ئه‌م سه‌روه‌ریه مه‌زنه بكات، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر میلله‌تێكی تر خاوه‌نی بوایه، ئێستا سه‌دان چیڕۆك و ڕۆمان و فیلم و ته‌مسیلیی و لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر به‌رهه‌م هاتبوو. به‌داخه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م نه‌وه و ڕۆڵانه‌یان به‌رهه‌مهێنا و گۆشیانكردن به بێڕێزیكردن و سوككردنی كورد و مێژووی كورد، میدیای پارتی و یه‌كێتیی بوون كه 30 ساڵه له ده‌ستی خه‌ڵكی نه‌زان و نا به‌رپرسه! ئایا جه‌نابتان هیچ جار فه‌رمانتان كردووه لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر لایه‌نی ده‌مارگیریی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌ییوبیی بكرێت بۆ كورد دژ به توركه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هێز و ئایدیۆلۆجیا به‌كار بهێنرێت بۆ كورد دژ به ده‌وروبه‌رێكی نه‌یار، به تایبه‌تی توركیا؟ ئه‌گه‌ر كورد ئاگاداریی ئه‌م لایه‌نه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین نیه، تورك باش ئاگادارن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه، مێژوونوسی تورك قه‌دیر ئۆغڵۆ (ڕاوێژكاری ئۆردو‌غان، ساڵی پار كۆچی دوایی كرد)، هه‌رچه‌نده ده‌مارگیرێكی تونده بۆ ئیسلام و عوسمانییه‌ت، به‌ڵام زۆر ڕاشكاوانه هێرشده‌كاته سه‌ر سه‌ڵاحه‌ددین و به بێ شه‌ره‌ف و ئاژه‌ڵ ناوی ده‌بات، چونكه ده‌سته‌ڵاتی توركی زه‌نكیی له‌ناوبرد!
17- ده‌توانم بپرسم ئایا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ڕاوێژكاری مێژووی هه‌یه؟ ئایا ڕاوێژكاری هه‌یه پسپۆر بێت له بواری فه‌لسه‌فه و مێژووی ناوچه و جیهان؟ ئایا ڕاوێژكاری سایكۆلۆجیای كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگای هه‌یه؟ ساڵانێكی زۆر پیته‌ر گالبرێت كرابوویه ڕاوێژكاری ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم بێگومان به پاره‌یه‌كی زۆره‌وه (نمونه‌ی زۆرێكی تری بێگانه!). ئایا له نێو كورد خه‌ڵكمان نیه بكرێته ڕاوێژكار له جیاتی به هه‌ده‌ردانی ملیۆنان دۆلار له سه‌ر بێگانه، كه به قه‌ده‌ر كوردێكی ئاسایی كورد ناناسێت؟!
18- له كاتێكدا كورد ژماره‌ی كه‌متره له تورك و فارس و عه‌ره‌ب، كه‌چی له كوردستان به یاسا، فره‌ژنیی قه‌ده‌غه‌كراوه. ڕه‌وشێك دروستكراوه له فه‌وزاو بێ ده‌رامه‌تیی و هه‌ژاریی كه خێزانی كورد نه‌یه‌وێ منداڵیان ببێت یان ته‌نها یه‌ك دوو منداڵ و زیاتر نا. به‌ڵام حاڵه‌تی فه‌وزای په‌یوه‌ندی نا شه‌رعیی پیاو و ژن په‌ره‌ی پێدراوه و ڕێی بۆ خۆشكراوه، كه ئه‌م حاڵه‌ته كاریگه‌ریی قووڵی نه‌گێتیڤ ده‌كاته سه‌ر لایه‌نی جه‌نگاوه‌ریی و گیانفیدایی و وره‌ی ڕوو به ڕوو بونه‌وه به‌رامبه‌ر به دوژمن. ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان (خانه‌ی یه‌كه‌می نه‌ته‌وه)، به سه‌دان جار زیادی كردووه به‌رامبه‌ر به سه‌رده‌می به‌عس كه كورد به‌وه پێناسه‌ی ده‌كات كه ده‌یویست جینۆسایدی كورد بكات!
19- له نێو كوردی هه‌نده‌ران، له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئوستڕالیا ...تد، گه‌نجێكی زۆری بێ ساحێبمان هه‌یه كه ده‌كرێت ببنه گه‌نجینه بۆ هه‌رێمی كوردستان و كورد به گشتیی. كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بووه بیری له‌وه كردبێته‌وه تۆڕێكی پته‌و و سیستماتیك دابمه‌زرێنێت له گه‌ڵ كوردی هه‌نده‌ران بۆ سود و كه‌ڵك بۆ هه‌ردوو لا. بێ ساحێبترین و لاوازترین كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له هه‌نده‌ران كوردن. هه‌موو شوناسه‌كانی تر خاوه‌ن پێگه و بنكه و داموده‌زگاو قوتابخانه‌ن. كورد زۆر لاواز و شپرزه و بێ په‌له‌پۆیه! باسكردنی ڕه‌وشی كوردی هه‌نده‌ران مرۆڤ ته‌واو بێ هیوا ده‌كات. ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌وڵ و كۆششی تاكه كه‌سه و هیچی تر!
20- قسه‌وباسی ترم زۆره بیانخه‌مه ڕوو. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر درێژی نه‌كه‌ینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه بێزاركه‌ر نه‌بێت، له‌وانه‌یه پرسیار بێته ئاراوه، ئه‌ی چاره‌سه‌ر چیه؟
من له چه‌ند خاڵێك، ئه‌وه‌ی عه‌قڵی ساده‌وساكاری من بڕی پێشكابێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، لێره به كورتكراوه‌یی ده‌یانخه‌مه ڕوو:
1- كاتێك ڕه‌وشی وڵاتێك ده‌گاته سه‌ر لێواری قه‌بر، وه‌ك ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به قوربانیی زۆر زۆر مه‌زن هه‌یه باری لار ڕاست بكاته‌وه. واته ئه‌گه‌ر شێرپه‌نجه له به‌شێكی جه‌سته‌ی دا، پێویستی كرد قاچ یان ده‌ست یان به‌شێك ببڕدرێته‌وه، پێویسته ببڕدرێت، گه‌رنا ته‌واوی جه‌سته ده‌بێته قوربانیی. بۆیه پێویسته قوربانی بدرێت. ئه‌م قوربانیه‌ش تا ئه‌م چركه‌ساته به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی پێی هه‌ڵسێت. ئه‌ویش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت كه له خاڵه‌كانی داهاتوو ده‌یانخه‌مه ڕوو.
2- سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت چه‌ند هه‌زار چه‌كدارێكی دڵسۆز و ئازا له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه، كه وه‌لائیان ته‌نها بۆ خۆی بێت، فه‌رمان ته‌نها له‌و وه‌ربگرن. ئه‌گه‌ر له نێو پارتی ناكرێت ئه‌م چه‌كدارانه كۆ بكرێنه‌وه، چونكه وابه‌سته‌ی سه‌ركرده‌كانی تری ناو پارتین، به بروسكه‌یه‌ك له ناو خودی میلله‌ت ئه‌م جۆره چه‌كدارانه په‌یدا ده‌بن و گیانفیدا ئاماده ده‌بن. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویسته چونكه ئێستا ده‌سته‌ڵاتی حكومه‌ت و حزب بووته ئه‌سیری كوتله‌بازیی و چه‌ندین مافیای سه‌ر به كه‌سانی ناو ده‌سته‌ڵات كه به هێز و سامانن! به بێ هێزێك كه له سه‌رووی هه‌موو هێزه‌كانی تره‌وه بێت، مه‌حاڵه ئه‌م باروزروفه كۆنتڕۆڵ بكرێت!
3- كوردستان ئێستا ئه‌سیری چه‌ندین هێزی جیایه، ته‌نانه‌ت له ناو هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتدار. واته فره‌هێزی ده‌مامكدار هه‌یه و به ڕواڵه‌ت هێزی هه‌مان حزب و ده‌سته‌ڵاته (كوتله‌بازیی). ئه‌و هێزه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی پێویسته هه‌یبێت، یه‌كه‌م كاری ئه‌وه‌یه ئه‌م فره‌هێزیه له‌ناو به‌رێت و سه‌رجه‌م هێزه‌كان بكاته‌وه یه‌ك، ته‌نها سه‌رچاوه‌ی فه‌رمان له یه‌ك شوێن وه‌ربگرن. هه‌ر میلله‌تێك فره‌هێزی و سه‌نته‌ری جیاوازی هێز له ناویدا هه‌بوو، پێویستی به دوژمنی ده‌ره‌كیی نیه بۆ له ناوچوون. هه‌ر خودی خۆیان، خۆیان له ناو ده‌به‌ن.
4- سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێت له هه‌مانكاتدا فه‌رمانی توند ده‌ربكات، دژ به سه‌ركرده و به‌رپرسی هه‌موو كوردستان، پێشی هه‌موویانیش، بنه‌ماڵه و حزبه‌كه‌ی خۆی واته پارتی. ئه‌گه‌ر به پارتی و بنه‌ماڵه‌ی خۆی ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ی تر زۆر ئاسانتره. فه‌رمانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی كورتدا، هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانێك بردوویانه بیگه‌ڕێننه‌وه خه‌زینه‌ی ده‌سته‌ڵات. هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی كرد، به ئاشكرا و به به‌رچاوی خه‌ڵك له میدیاوه بخرێته به‌رده‌م دادگای كراوه، له ته‌لفزیۆنیش نیشان بدرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت، له ڕۆژگارێكی نزیكدا، خه‌ڵك هه‌ر ده‌ته‌قێته‌وه. ئنجا ئه‌وه‌ی میلله‌ت له جه‌نابی بارزانی قه‌بولیان ده‌كرد به هۆی ئیعتباراتی خه‌بات و مێژوو و سه‌ر‌وه‌ری مه‌لا مسته‌فا و خه‌باته‌كه‌ی، ده‌بێ ئه‌وه بزانین، كه منداڵ و برا و برازای جه‌نابتان ئه‌م مێژووه و خه‌باته‌یان نیه و هاتوونه‌ته سه‌ر حازریی. ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت به‌رپا نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته بناغه‌ی سیسته‌م و سیاسه‌ت له ئاینده‌یه‌كی نزیك، به ڕاشكاوی به جه‌نابی به‌ڕێزتان ده‌ڵێم، كه ئه‌سته‌مه ڕۆڵه‌كانی جه‌نابت بتوانن به‌رده‌وامیی به هه‌مان ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بده‌ن كه جه‌نابتان تا ئێستا هێناوتانه. هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به جه‌نابت بڵێت، ئه‌وه وه‌ك ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سه‌ددام وایه كه له ته‌لفزیۆن هوتافیان دژ به ئه‌مریكا لێده‌دا و ناوی سه‌ددامیان به‌رز ڕاده‌گرت، ئێستاش له‌و كه‌سانه‌ن به دیكتاتۆر وه‌سفی سه‌ددام ده‌كه‌ن.
5- ده‌كرێت دادگای تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستبكرێت به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌رانێكی وه‌كو به‌ڕێز ڕزگار ئه‌مین، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه پاره‌و سامانی بردراو.
6- پاره‌یه‌كی زۆری ونبوی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه، له ئێران و توركیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و شوێنی تریش. به‌م شێوازه به‌شێكی زۆری ئه‌م پاره‌وپول و سامانه بردراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان. ئه‌و پاره و سامانه‌ی بردراوه‌ته نێو توركیا و ئێران جێگای هه‌ڵوه‌سته‌یه! چۆن ده‌بێت پاره‌وپولی میلله‌ت ببردرێته نێو ده‌ستی دوژمنی سه‌رسه‌ختی میلله‌تی كورد؟! ئایا هیچ شتێك له‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌رێم سه‌یرتر هه‌یه، له سه‌ر ده‌ریای نه‌وت و سامان بێت، كه‌چی كوردستان وێڵ بكات، پاره‌وپول بباته ناو ماڵی دوژمن، كه‌رتی خوێندن وپه‌روه‌رده و ته‌ندروستیش له‌و په‌ڕیی وێرانی بێت، خه‌ڵكی ده‌سته‌ڵات، منداڵ و خزمه‌كانیان، بۆ هه‌ردوو كه‌رته‌كه بنێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه‌چی به‌م حاڵه‌ش بیانه‌وێ به‌رده‌وام بن له ده‌سته‌ڵات و مننه‌ت به سه‌ر خه‌ڵكه‌وه بكه‌ن؟! شتی وا له مێژوو نه‌بووه!
7- یاسای سزای مه‌ده‌نیی توند بكرێت، به شێوازێك، حوكمی له سێداره‌دان به گه‌ڕ بخرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك به ناهه‌ق كه‌سێكی كوشت یه‌كسه‌ر دوای دادگا له سێداره بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سنور بۆ ئه‌و فه‌وزایه جه‌رگبڕه دابنرێت كه ئێستا كوردستان تێی كه‌وتووه و وه‌كو جه‌نگڵستانی لێهاتووه.
8- خه‌ڵكی پسپۆر و كارامه و خاوه‌ن ئه‌زموون كۆ بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بكه‌نه شوێنێكی وه‌به‌رهێنان له سه‌ر ئاستی پیشه‌سازیی، كشتوكاڵ... هتد. كارگه‌ی زۆر بكرێته‌وه و خه‌ڵك فێری ئیش بكرێت. پڕۆژه‌ی بچوكی بزنس و وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌قینه پشتگیریی بكرێت. ئیعتیماد نه‌كرێته سه‌ر موچه. كه خه‌ڵك فێری ئیش و پاره په‌یداكردن بوو، خۆیان له موچه دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
9- كه‌رتێك یان به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك له نێو حكومه‌تی هه‌رێم دروستبكرێت، تایبه‌ت به بیرۆكه و پڕۆژه و پلان، كه خه‌ڵك هه‌یه‌تیی و ده‌یه‌وێ پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی بكات. له به‌رامبه‌ر هه‌ر بیرۆكه و پڕۆژه و پلانێك حكومه‌ت ده‌توانێت پاداشتێكی دیاریكراو بداته خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ر خرایه واری جێبه‌جێكردن و به ناوی ئه‌وه‌وه تۆمار بكرێت.
10- دروستكردنی چه‌ندین بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئێران و توركیا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ڕۆژئاوا، كه ته‌نها خه‌ڵكانی پسپۆر و شاره‌زا تیایدا كار بكه‌ن. په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بێت له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێم. ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره خه‌ڵكه پسپۆڕ و شاره‌زایانه بوونیان نیه پێویسته هه‌وڵ بدرێت بێنه كایه‌وه و دروست ببن.
11- هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و كوشنده‌یه، به‌ناوی ئیسلام حزبی سیاسیی هه‌بێت. ئیسلام دینی خه‌ڵكه و ناكرێت بۆ مه‌رامی سیاسیی گروپێك یان حزبێك به‌كار بهێنرێت و ئیحتیكار بكرێت. ئه‌م مه‌سه‌له پێویسته له گه‌ڵ حزب و گروپه ئیسلامییه‌كان به گفتوگۆی چڕ‌وپڕ و عاقڵانه چاره‌سه‌ر بكرێت. پێویسته هه‌یئه‌تێك له زانایان دروستبكرێت و ڕێز و شكۆیه‌كی سه‌روه‌ریانه‌ی هه‌بێت، له ئاستی مه‌رجه‌عیه‌ت، سه‌ركردایه‌تیی كورد بۆ كار و فه‌رمان ڕاوێژی جیددی پێبكات (به گفتوگۆ له گه‌ڵیان و به هاوبه‌ش فه‌رمان ده‌ربكرێت). سه‌ركرده‌كانی حزب و گروپه ئیسلامییه‌كان (ئه‌وانه‌ی زانان) ده‌كرێت له‌م هه‌یئه‌ته بن، شانبه‌شانی زانایانی تر. ئه‌ندام و كادیرانی تری ئه‌م حزب و گروپه ئیسلامییانه ئازاد بكرێن، هه‌ر یه‌كه‌و له شوێنی خۆی بچێته نێو ده‌سته‌ڵات، یان بچنه نێو حزبه‌كانی ده‌سته‌ڵات بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و نیشتمان (ھه‌ر یه‌كه‌و له شوێنی ژیانی خۆی).
12- به‌رنامه‌ی تواناسازیی به‌رنامه‌یه‌كی باش بوو به‌ڵام نه‌یپێكا. پێویسته ئه‌م به‌رنامه به پلانێكی تۆكمه جێبه‌جێبكرێت. بۆ نمونه له هه‌ر شارێك پێویسته چه‌ند سه‌د قوتابیه‌كی لێهاتوو و كارامه و زمان‌زان ده‌ستنیشان بكرێت. ده‌بێ پێویستیی شاره‌كه دیاری بكرێت بۆ نمونه چه‌ند ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی ده‌وێت، چه‌ند ئه‌ندازیاری ڕێگاوبان، چه‌ند ئه‌ندازیاری كۆشكوته‌لار، چه‌ند پزیشكی دڵ، چه‌ند پزیشكی چاو، چه‌ند پزیشكی ئه‌عساب و ده‌مار...هتد. هه‌روه‌ها له كه‌رته‌كانی تری وه‌كو فێركردن و په‌روه‌رده و سایكۆلۆجیی و فیزیا و كیمیا و ته‌كنه‌لۆجیا و مێژوو و فه‌لسه‌فه. پێویسته لێژنه دروستبكرێت بۆ چاودێریی و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌م قوتابیانه، كه ئایا دڵسۆزانه ئه‌رك و كاریان ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێت سه‌د یان دوو سه‌د قوتابیی بنێردرێنه ده‌ره‌وه بۆ خوێندنی هونه‌ری سینه‌ما و فیلم و ده‌رهێنان و كامێرا...هتد. خوێندنی دیپلۆم و لیسانس و ماسته‌ر و دكتۆرا. ئه‌م چوار قۆناغه پێكه‌وه به 7 تا 9 ساڵ ته‌واو ده‌كرێت. هه‌روه‌ها كورد پێویستی به چه‌ند هه‌زار كادیرێك هه‌یه كه به شێوازێكی پڕۆفێشناڵانه فێری كاری پیشه‌یی ببن وه‌كو كاری بیناسازیی، وه‌ستاییه جۆراوجۆره‌كان، دروستكردن و وه‌به‌رهێنان...هتد.
13- بۆ مه‌سه‌له‌ی ڕێنیسانس، هاوپێچ له گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه پڕۆژه‌پلانێكم به عه‌ره‌بیی نوسیووه. ساڵی 2012 به كوردیی پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی هه‌رێمم كرد. له هه‌فته‌نامه‌ی ڕووداو بڵاو بوویه‌وه. ئه‌م نوسخه عه‌ره‌بیه بۆ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی نێردراوه. ده‌كرێت بۆ كوردیش بكرێت كه یه‌كه‌م جار هه‌ر بۆ كورد نوسراوه.
14- قوتابخانه‌ی ساوایان و سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندیی پێویسته به ته‌واوی بگۆڕدرێت، هه‌ر له شێوازی ته‌لار و پۆل و كه‌لوپه‌له‌وه تا مه‌نهه‌جی خوێندن. كوردێكی زۆر له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئوستڕالیا ده‌ژین، ده‌كرێ شێوازی خوێندنی ئه‌م وڵاتانه له كوردستان دروستبكرێت و سود له كوردی هه‌نده‌ران وه‌ربگیرێت.
15- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، پێویسته 300 كه‌س ده‌ستنیشان بكرێت بۆ وێكیپیدیای كوردیی به زمانی كوردیی و عه‌ره‌بیی و ئینگلیزیی، بۆ نوسین ده‌رباره‌ی كورد و كوردستان و دروستكردنی ئه‌ڕشیڤی كورد له ئینترنێت. پێویسته لێژنه‌یه‌كی بسپۆڕ و زانا سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پڕۆژه بكه‌ن. ئه‌مه به تاكه كه‌س ناكرێت لێره و له‌وێ. ئه‌مه پێویستی به كۆششی داموده‌زگا هه‌یه.
16- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویسته 100 تا 200 قوتابی و كه‌سی لێهاتوو بنێردرێنه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆ خوێندنی سینه‌ما و فیلم و ده‌رهێنان و كامێرا و نواندن (ته‌مسیل).
17- پێویسته بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆر دابمه‌زرێت، كه ڕاوێژ و ڕێنمونیی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم بكه‌ن. ئه‌م بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وانه پێویسته هه‌مه‌لایه‌ن بن له سیاسه‌ت، سایكۆلۆجیا، كۆمه‌ڵناسیی، میدیا، سه‌ربازیی ...هتد. ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بزانرێت چۆن مامه‌ڵه‌ی وڵاتێكی وه‌كو توركیا بكرێت، كه بۆ نمونه له ساڵی 2017 دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌رۆكی توركیا زۆر به توندیی هێرشی كرده سه‌ر كوردستان و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی. له جیاتی ئه‌م هه‌ڵوێسته و هه‌ڵوێستی تریش، له بیر نه‌كرێت و به‌رده‌وام له پێش چاو بێـت، كه‌چی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم بانگهێشتی ئه‌نقه‌ره كرا، كه دیسانه‌وه به‌و عه‌قڵیه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی تورك مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كرا. دوور له عورف و ڕێساكانی دیپلۆماسیه‌ت، سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو حه‌وشه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا پێشوازیی لێكرا و دانیشتنی له گه‌ڵ كرا! پێویسته، ئادای سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده كورده‌كان، پته‌وتر و تۆكمه‌تر و لێزانتر بێت، به‌رامبه‌ر به توركیا و هه‌ر هێز و وڵاتێكی تر (دوو لینكی ڤیدیۆم له ژێره‌وه‌ی ئه‌م نامه داناوه بۆ به‌راوردكردنی مامه‌ڵه‌ی تورك له گه‌ڵ كورد). پێویسته كورد ئه‌م مامه‌ڵه‌یه قه‌بول نه‌كات كه به ئاشكرا له میدیاوه په‌خش ده‌كرێت و كورد لێی بێ ده‌نگه!
18- پێویسته دژایه‌تیكردنی ئیسلام له میدیای پارتی و یه‌كێتی بوه‌ستێنرێت. ئیسلام وه‌ك هێز و وزه به‌كار بهێنرێت به‌رامبه‌ر به دوژمنان و نه‌یارانی كورد، به تایبه‌تیی له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وڵاتانی نه‌یار به كورد په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئیسلام بۆ ڕیسواكردن و لاوازكردنی كورد به شێوازێكی دوو فاقیانه و نیفاقبازاڕیانه. بۆ نمونه، توركیا غه‌ڕقی په‌یوه‌ندیه له گه‌ڵ ئیسڕائیل، زۆریش له ژێره‌وه به په‌رۆشه بۆ ڕازیكردنی ئیسڕائیل، كه‌چی له میدیا وا خۆی نیشان ده‌دات كه پاڵه‌وانی ئیسلام و مسوڵمانانه دژ به ئیسڕائیل. له شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ریش، توركیا له سه‌ر ته‌لی پڕوپاگه‌نده‌ی پاڵپشتیكردنی ئیسڕائیل بۆ كورد ده‌یژه‌ند. به داخه‌وه میدیای كورد زۆر نه‌زانانه و لاوازانه مامه‌ڵه‌ی ڕه‌وشه‌كه‌ی كرد. میدیای كورد به عه‌ره‌بیی و ئینگلیزیش زۆر لاوازه. میدیای كورد پێویستی به ڕیفۆرم و چاكسازیه. نه بۆ ناوخۆی كورد وتارێكی تۆكمه‌ی هه‌یه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بێنێت، نه بۆ ده‌ره‌وه‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه. هه‌ر ده‌ڵێی كورد میلله‌تی سێبه‌ره. ده‌نگی له قوڕگ و ده‌می دوژمنانیه‌وه دێت، هه‌ر ئه‌وانیش ئه‌و ڕه‌نگه‌ی نیشانی دونیا ده‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێت!
19- بۆ كاركردن له سه‌ر ئایدیۆلۆجیا بۆ كورد، كه له دین و مێژووی كورده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، پێویستیمان به چه‌ند زانایه‌كی شه‌رع و چه‌ند فه‌یله‌سوف و پسپۆڕ و ئه‌كادیمست هه‌یه. ئه‌گه‌ر كوردیش فه‌یله‌سوفی كه‌مه، پێویسته ده‌یان كه‌س بنێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خوێندنی فه‌لسه‌فه و كایه مرۆییه‌كان. بۆ دروستكردنی كادیرێكی له‌م جۆره. من ئاماده‌م هاوكاری بكه‌م له پلانێكی له‌م جۆره كه نزیكه‌ی 100 قوتابی هه‌ڵبژێردراو بهێنینه ده‌ره‌وه بۆ خوێندن له‌م بوارانه. پڕۆژه پلانیشم هه‌یه بۆ ئه‌مه.
20- من شاره‌زای بواری سه‌ربازیی نیم. به‌ڵام پێویسته هه‌ر له ئێستاوه، كورد بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن بتوانێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دروست بكات و پلان و نه‌خشه و كه‌ره‌سته و تواناسازیی بۆ ئاماده بكات. ئه‌گه‌ر پاشای گه‌وره‌ی ڕواندز پێش نزیكه‌ی دوو سه‌ده و نیو توانی ئه‌م كاره بكات، بۆ كورد ئێستا ناتوانێت ؟! هه‌روه‌ها پێویسته كار له سه‌ر لایه‌نی ته‌كنه‌لۆجیا و زیره‌كیی ئامێریی (ئاڕتیفیشه‌ڵ ئینتلیجینس) بكرێت. ئه‌گه‌ر پاره له‌م بواره سه‌رف بكرێت، له جیاتی گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ئافره‌ت و كه‌ناڵی ئاسمانیی مۆسیقا و ئاهه‌نگ، كوردیش به چه‌ند ساڵێك ده‌توانێت ئه‌م ئامانجه بپێكێت. ئێران و توركیا، چه‌ك و فڕۆكه‌ی جۆراوجۆر دروست ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان. كه‌چی وه‌زیری كۆچكردووی ڕۆشنبیریی هه‌رێم به‌لایه‌وه گۆرانی گرنگ بوو بۆ پێشخستنی كورد!
21- پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قووڵ و هه‌وڵێكی جیددی گه‌وره بدرێت بۆ لكاندنه‌وه‌ی هه‌موو گوند و شاره‌كانی كوردستان، له ڕێگای تۆڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گواستنه‌وه‌و گه‌یشتن، كه‌لتور و زمان، خوێندن و په‌روه‌رده و ...هتد. ئه‌مه‌یان پێویستی به بودجه‌ی گه‌وره و كاتێكی باش هه‌یه، به‌ڵام پێویسته هه‌ر له ئێستاوه ئه‌م هه‌وڵه بدرێت، چونكه لێك دابڕان و سه‌ختیی جوگرافیای كوردستان دێوه‌زمه‌یه‌كی مێژووییه له دابڕانی كورد له كورد و نامۆبوونیان له یه‌كتر. ڕاسته ئێمه شاخی به‌رز له نێوانمان هه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت سود له ته‌كنه‌لۆجیا و پیشه‌سازیی وه‌ربگیرێت بۆ ئاسانكردنی به یه‌ك گه‌یشتنی كورد له‌م پانتا جوگرافیایه شاخاویه‌ی كوردستان. بۆ نمونه له جیاتی بردنه ده‌ره‌وه‌ی ملیاران دۆلاری كورد، بۆ توركیا و ئێران و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، ده‌كرێت ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ڕێگای خێرا له نێو ناوچه‌كانی كوردستان دابمه‌زرێت. ده‌كرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه، له جیاتی پاره به هه‌ده‌ردان له به‌ناو هونه‌ر و گۆرانی و ئافره‌ت و كه‌ناڵی ئاسمانیی سه‌ما و ته‌پڵ لێدان، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی چینی ده‌سته‌ڵاتدار، چه‌ندین هه‌لیكۆپته‌ری مه‌ده‌نیی بكڕدرێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك له بواری هاتوو چۆ و كشت و كاڵ و ته‌ندروستیی (نرخی هه‌لیكۆپته‌ر له چه‌ند سه‌د هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات). ئایا ئه‌م شتانه ده‌كرێن؟ بێگومان به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارێكی به هێز و هه‌یـبـه‌ت هه‌بێت، به سام بێت له جێبه‌جێكردنی عه‌داله‌ت و یاسا و خاوه‌ن خه‌ونی مه‌زن بێت بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان.
له گه‌ڵ ڕێز و سڵاوی زۆرم.
28ی نۆڤێمبه‌ری 2020