لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کە ماوەی سێ مانگە سزادراوەو رێگای نادرێت بچێتە ژورەوە، هەوڵ دەدات پاسەوانەکان رەتبکات و بچێتە دانیشتنی پەرلەمانەوە، بەلآم پاسەوانەکان رێگری دەکەن.
د، کازم فاروق لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو هەوڵەدا کە دەیەوێت بچێتە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە، نووسیوویەتی " ئەمەش رەوشتی سەرۆکایەتی پەرلەمانە، چونکە دڵنیان ئەگەر بچینە ژوورەوە باسی لێبڕینی مووچە و ھەرچی دزی و تاڵانی ئەم وڵاتەیە دەیکەین".
هەروەها دەشڵێت " ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان جورئەتیان ھەیە با خۆیان بێنە بەردەممان ڕێگری بکەن".
د. کازم فاروق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " ھەموو خەڵک دڵنیابن وەکو نەوەی نوێ بەردەوامین و کۆڵنادەین".