بەرگری شارستانی چەند ڕێنوماییەکی خۆپاراستن لە گەرما رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق چەند رێنماییەک بۆ خۆپارێزی لە لێکەوتەکانی گەرما رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراقی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٨ ی حوزەیران، ژمارەیەک رێنمایی لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەش و هەوای گەرمدا بڵاو کردەوە.

دەقی رێنوماییەکان"
١- پێویستە ئەم کەلوپەلانە لەناو ئۆتۆمبێڵ دەربهێندرێن: قوتوی غازی کە ئەگەری تەقینەوەی هەیە. 
هەموو جۆرە چەرخێکی ئاگر کردنەوە.  
قوتوی خواردنەوە گازییەکان.
هەموو جۆرێکی بۆن، پاتری و ئامێرەکان بە شێوەیەکی گشتی.
کردنەوە بەشێک لە جامەکان بۆ هەواگۆرکێ.
پڕکردنەوەی بەنزین لە کاتی ئێوارە.
گەشت نەکردن بە ئۆتۆمبێڵ لە کاتە گەرمەکانی رۆژدا.
پڕ نەکردنی زیاد لە پێویستی تایەکان بە تایبەتی لە کاتی گەشتکردن

٢- پێویستە ئاگاداری مار و دووپشک بن کە بەهۆی گەرماوە دەردەکەون و روودەکەنە ماڵ و خانووە گەشتیارییەکان بۆ دۆزینەوەی شوێنی فێنک.

٣- زۆر خواردنەوەی ئاو بە تایبەتی لە کاتی چوونە بەر هەتاو .

٤-هەڵنەکردنەوە گەرمکەرەوەی ئاوی ناوماڵ

٥. لابردنی غازی چێشتلێنان لەبەردەم هەتاو

٦. دروست نەکردنی پەستان لەسەر کارەبای ماڵان

٧-  دوورکەوتنەوە لە وەستان لەبەردەم هەتاو بە تایبەتی لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی تاوەکو ٣ ی دوای نیوەڕۆ.

٨. دانانی قاپی ئاو لە حەوش، باڵکۆن، باخچەی و سەربانی ماڵان بۆ ئەوەی باڵندە و ئاژەڵەکان بتوانن تێنوویەتی خۆیان بشکێنن



PM:02:41:28/06/2021