وەزیری کارەبا دەستی لە کاکێشایەوە

بەهۆی خراپی دۆخی کارەباوە، ماجد حنتوش وەزیری کارەبا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.

ئەمڕۆ ئەمجەد عوقابی پەرلەمانتار رایگەیاند" ماجد حنتوش وەزیری کارەبا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.پاش ئەوەی بەهۆی خراپی دۆخی کارەباوە لە عێراق موقتەدا سەدری رێەری رەوتی سەدر داوای لە وەزیری کارەبا کرد دەست لەکاربکێشێتەوە". 

دوێنێ، لە تویتێکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بەهۆی خراپی دۆخی کارەباوە داوای لە وەزیری کارەبای عێراق کرد دەست لەکاربکێشێتەوە.

رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی وت، "گەندەڵی هۆکاری سەرەکی خراپی دۆخی کارەبا و کەمبوونەوەی وزەی پێویستی کارەبایە لە عێراق". 



PM:11:36:28/06/2021