له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ریه‌ك بە قەزاکردنی هەریەک له ناحیه‌كانی بازیان و حاجیاوای پەسەندکرد.
لەوبارەیەوە ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" به‌كۆی ده‌نگی ئاماده‌بوانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، پشتیوانی خۆیان بۆ به‌قه‌زاكردنی ناحیه‌كانی بازیان و حاجیاوا ده‌ربڕی".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیاز بۆ وەزارتى ناوخۆ دەکەین کە بە قەزاکردنى ئەو دوو ناحیەیە پەسەند بکات، بۆئەوەى گەشەى زیاتر بە بوارى ئابورى و کشتوکاڵ و پیشەسازى لەو ناوچانە بدرێت،
هیوادارن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش، پێشنیازه‌كه‌یان په‌سه‌ندبكه‌ن.
ناحیەی بازیان دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا زیاتر لە ٦۷ هەزار کەسی تێدا دەژی و ٥٨ گوندی لەسەرە، بەپێی یاساش هەر ناحیەیەک سەروی ٦٠ هەزار کەسی تێدا بژین دەتوانن داوای بە قەزابوون بکەن، هاوکات بازیان ۱٠ کارگەی گەورە و ۱٠٠ کارگەی بچووکی تێدایە بۆیە لە سنوری شاری سلێمانی بازیان بە دووەم ناوچە دادەنرێت بۆ بەرهەمی تەڕە و میوەی وەرزەکان.