هەولێر.. ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکى کەلوپەلى ناوماڵ کەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی مۆبیلیات لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر کەوتەوە، کە بەهۆیەوە چەندین دوکان و کۆگای دیکەی نزیک لەروداوەکەش زیانیان بەرکەوتووە. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر ئاگرێکی گەورە لە مۆبیلیاتێک کەوتەوە، کە تایبەتە بە فرۆشتنى کەلوپەلى ناوماڵ.

هەر بەپێی زانیارییەکان، جگە لە سوتانی تەواوی کۆگایەک، چەندین دوکان و کۆگای دیکەی نزیک روداوەکەش زیانیان بەرکەوتوە، هاوکات لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەدان، بەڵام هۆکاری روودانی کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە. 


PM:12:47:30/06/2021