مەسعود بارزانی و ئەیاد عەللاوی كۆبوونەوە

ئەمڕۆ سەرۆكی پارتی لەگەڵ سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراق كۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ شەممە٣ـی تەمووزی ٢٠٢١ لەسەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئەیاد عەللاوی ، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەدیدارێكدا گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا لەبارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا، كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لەئارادان.


PM:04:37:03/07/2021