ڤیدیۆ.. ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر ١٠٦ کیلۆگرام تلیاکدا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند" هێزەکانیان لەکۆگای یەکێک لە نوسینگەکانی حەواڵەکردنی پۆست لەناوشاری سلێمانیدا دەستیانگرت بەسەر زیاتر لە ١٠٦ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر کەویستویانە ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن".
 
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند " بەسەر پەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم هێزەکانیان دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەفەرمانی دادوەر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی هەرجۆرە مادەیەکی هۆشبەر، لەکۆگایەکی یەکێک لە نوسینگەکانی حەواڵەکردنی پۆست لەناوشاری سلێمانیدا، توانیویانە تۆمەتبارێک بەناوی ( ٲ ع ع ) لەدایکبوی ساڵی 1979ی کەرکوک دەستگیربکەن".
  
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٧٠.١٠٦) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( هیرۆین )٫ کە بەنیازبون بەپێچراوەیی و بەشاراوە لەناو کەلوپەلی پۆستدا ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن ، تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 25 ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراوەو دەستبەسەر بڕە تلیاکەکەدا گیراوەو، لێکۆڵینەوە له کەیسەکه بەردەوامە .



PM:01:05:05/07/2021