پەرلەمانتارێک: مەسعود بارزانی شەڕی کوردو کوردی حەرام کردووە


ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، هێڤیدار ئەحمەد رایدەگەیەنێت" مەسعود بارزانی پێیڕاگەیاندوون، شەڕی کورد و کوردی حەرام کردووە".

لەبارەی سەردانی فراکسیۆنی پارتی بۆلای مەسعود بارزانی کە دوێنێ دوو شەممە ئەنجام دراوە، هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دەڵێت " لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی وتوویەتی خوێنی کورد بەدەستی کورد ناڕژێت و شەڕی کورد و کوردی حەرام کردووە".

دەشڵێت "مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی وتوون، ئەو دەزانێت دەڵێت چی."

لە دوو مانگی رابردوودا پەیوەندی نێوان پەکەکەو پارتی لە ناوچەکانی بادینان لە دۆخێکی خراپدا بوو، ئەوەش دوای شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەک، بەڵام چەند رۆژێکە دۆخەکە ئاسایی بۆتەوە.



AM:08:29:06/07/2021