شارەزوور.. مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە" سبەی چوار شەممە مووچەی وانەبێژی مانگی یەكی بەڕێوەبەرایەتیەكی پەروەردە دابەش دەكرێت".

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ئاگاداری بۆ مامۆستیانی وانەبێژی سنوری پەروەردەی شارەزوور

بڕیار وایە سبەی چوار شەممە رێكەوتی (۷ـ۷ـ۲٠۲۱) لە دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور مووچەی وانەبێژی مانگی (۱) دابەشبكرێت و داواكارن مامۆستیان ئامادەبن و مەرجە مامۆستایانی وانەبێژ خۆیان ئامادەبن و كۆپی پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانیان پێ بێت.

و بەڵێن نامەی یاسایی دەنوسن.


AM:12:10:07/07/2021